14 - الفصل 14: بەشی چواردە|| نمایش

ئێدوارد دەستی بە پشتی داڤین دا دەهێنا و دەستەکەی تری لەنێو زوڵفی داڤین بوو و دەیبرد پشت گوێچکەکانی "چی گیانەکەم؟باشیت؟" ئێدوارد دەنگی خەمخۆر بوو و پرسیاری کرد.

داڤین لەناخەوە خەریک بوو لەتاو شۆکدا چاوەکانی بێتە دەرەوە،ئێدوارد کەی هێندە لەخەمی ئەودابووە؟ ئەسڵەن هەرگیز بەنەرمی بانگی نەکردوە تا ئەمڕۆ بڵێت ئەشقەکەم و گیانەکەم!!

"بـ باشم."داڤین بە کۆکەوە وایگووت و گڵاسە ئاوەکەی خواردەوە و ئێدواردیش کە وای نیشان دەدا زۆر خەمیەتی بزەیەکی کرد و سەری بەئەرێنی لەقاند.

داپیرەی سەیری ئەوانی دەکرد،هەرچەندە سەری دەهێنا و دەیبرد هەستی بەوە دەکرد ئەوانە هەموو نواندنێکن لەلایەن ئێدواردەوە،هەستی دەکرد هیچ خۆشەویستیەکی ڕاستەقینە بوونی نیە لە نێوانیان، بەڵام ناتوانێت بیسەلمێنێت.

لەدوای نانخواردنی ئێوارە،هەمویان لە هۆڵەکە کۆ ببونەوە، ئێلینا لەلای داڤین دانیشتبوو،کە لاکەی تری داڤین ئێدوارد بوو.

بەردەوام باسی ڕۆژانی قوتابخانەکەی دەکرد بۆ داڤین،باسی هاوڕێکانی دەکرد،باسی سەیران و مامۆستاکانی دەکرد، وە داڤین بەجۆشەوە گوێی لەو دەگرت،دەی ئەو لەناوەندی خوێندنەکەی هاتە دەرەوە.

چونکە مامۆژنی بوختانی زۆری بۆ هەڵدەبەست ناچار بوو بێتە دەرەوە، لەبری خوێندن دەچوە کارکردن، جاری وا هەبوو تا درەنگی شەو کاری دەکرد.

زۆر حەزی بە خوێند و هاوڕێیەتی هەبوو،بەڵام تاکە هاوڕێی کە هەیبوو لەیلا بوو، ئەو تاقە هاوڕێکەی بوو.

ئامۆزاکەی لینا هەرگیز قسەی لەگەڵ نەدەکرد،ئەویش وەک دایکی ڕقی لە داڤین بوو، ئەو زۆر منداڵ بوو کە دایک و باوکی لەدەستدا، دەبوایە ئەوان بۆی ببنە خێزانێک،بەڵام نەبوون.

مامۆژنی وەک ماری سڕ لەناکاوێک پێیەوە دەدا، مامی هەندێک جار باش و هەندێک جاریش بەقسەی هاوسەرەکەی لەو توڕە دەبوو.

هەتا هەندێک جار لەبەر قسەی مامۆژنی لێدانی خواردوە بەدەستی مامی، واتا وادیار بوو کەسانێکی هەبێت،بەڵام لەڕاستیدا ئەو بێکەس بوو.

" وە قەرارە مانگی داهاتوو بچینە گەشتێکی زانستی، ئاساییە گەر خێزانەکەمان بێن،کاکە بۆچی تۆ و براژنم نایەن؟" ئێلینا بەبزەوە وای گووت و دواتر سەیری ئێدواردی کرد.

"ناتوانم گیانی کاکە من کاری زۆرم هەیە لەکۆمپانیا" ئێدوارد بە بزەوە وای گووت و داپیرەی لەوکاتە بەقسە هات.

" بۆچی نا؟ هەم بۆ داڤینیش خۆش دەبێت، دڵنیام بەهۆی کاری کۆمپانیاوە نەچونەتە مانگی هەنگوینیش! چونە؟" داپیرەی سەرەتا بەبزەوە وای گووت و دواتر ڕووی گرژ کرد و پرسی.

" چوین"

" نەچوین"

هەردوکیان لەیەک کاتدا وەڵامیان دایەوە، بەڵام وەڵامی هەردوکیان جیا بوو، ئێدوارد کە گووتی نەچوین و داڤین گوتی چوین.

داپیرەی ساتێک سەیری هاوسەرەکەی کرد و دواتر چاوانی خستەوە سەر ئێدوارد و داڤین"ئێستا چون یاخود نا؟"

"ئێـ داپیرە چوین،بەڵام لای من وەک ئەوەیە کە نەچووین، چونکە هەر ڕۆژێک لەوێ بوین! دواتر لەبەر کاری کۆمپانیا هاتینەوە، من نە داڤینم گووت کاتێکی تر دەیبەم،بۆیە من وام داناوە نەچووین،وە داڤین پێی خۆش بوو بۆیە ئەو دەڵێ چوین" ئێدوارد بەخێرایی بابەتەکەی گۆڕی و داڤین بە شڵەژاویەوە سەیری ئێدواردی دەکرد.

هەستی دەکرد لەهەر چرکەیەک بێت ئێدوارد گیانی دەبا،دەزانێت زۆر توڕەیە،تەنها ئەو دەتوانێت توڕەییە شاراوەکەی ببینێت کە لەدواوەی ئەو بزەیە شاردویەتیەوە.

" ئێ کاکە کەواتە دێن وایە؟" ئێلینا پرسی و ئێدوارد ویستی وەڵام بداتەوە بەڵام باپیرەی پێی بڕی "بێگومان ئازیزم کاکەت بۆچی نەیەت؟ مادەم مانگی هەنگوینیێەکی تەواوی بە هاوسەرەکەی نەداوە با کاتی خۆشی بۆ بڕەخسێنێت." باپیرەی بە بزەوە وای گووت و ئێدوارد لەو کاتە ناچارە قایل بێت!

" باشە کەواتە،دێین،بەڵام کەیە؟" ئێدوارد پرسی و ئێلینا بە دڵخۆشیەوە وەڵامی دایەوە" دوانزەی مانگی داهاتوو"

ئێوارەکە بەشێوەیەک تێپەڕی، داپیرە تەواوی کاتەکە چاوی لەسەر ئێدوارد و داڤین بوو، هەر جوڵەیەک و هەر قسەیەک کە ئەوان دەیانکرد سەرنجی دەدا.

وەکاتی خەودا هات، ئێدوارد و داڤین چونە ژورێک کە لەسەرەتاوە بۆ ئەوان دابین کرا بوو، هەرکە چونە ژورەوە ئێدوارد بە توندیەوە قۆڵی داڤینی گرت و بەرەو لایەکی ژورەکە چوو کە نزیک بوو لە جێگاکەیان و دەستی داڤینی بەردا.

"بۆچی نازانی دەمی خۆت بگریت؟ چ پێویستی دەکرد قسە بکەیت؟ من لەبری تۆ وەڵامم دەدایەوە" ئێدوارد بەتوندیەوە وای گووت و داڤین بەترسەوە سەیری کرد.

"مـ من تەنها وامکرد تا گوومان نەکات،ئەگەر لەبری من وەڵامت بدابایەوە گومانی دەکرد" داڤین بە قوڕگی پڕ گریانەوە وای گووت و ئێدوارد بە توندیەوە سەیری کرد.

إعلان

" هەرخۆی لەسایەی تۆوە زیاتر گومانی کردوە، ئێستا گومانم نیە گەر لەبەردەم دەرگاکەمان وەستابێت و گوێمان لێ بگرێت"ئێدوارد بە توندیەوە وای گووت و داڤین چاوەکانی فراوان بوو.

" چـ چی؟ بۆچی لێرە وەستاوە؟" داڤین بە نەزانیەوە وای گووت و ئێدوارد بەبێزاری سەیری کرد.

" قابیلە بۆچی؟ بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە هاوسەرگیری ئێمە ڕاستەقینەیە یاخود نا" ئێدوارد وای گووت و داڤین برۆکانی گرژ کرد.

"چۆن. دەزانێت هاوسەرگیریمان ڕاستەقینەیە بە گوێگرتن؟" داڤین زۆر بێتاوان بوو،ئەو هێچ لەوە تێنەدەگەیشت کە ئێدوارد باسی دەکرد.

"دوو هاوسەری تازە لەژورەکانیان چی دەکەن؟"ئێدوارد پرسی و داڤین ساتێک بیری کردەوە "قسە دەکەن! بەڵام باسی چی دەکەن؟"

"تۆ گەمژەیت یان بەئەنقەست وا دەکەیت؟ قسەی چی ئەوان سەرجێی دەکەن لەگەڵ یەکتری" ئێدوارد وای گووت و داڤین دەستی بە دەمیەوە گرت.

"واتا داپیرە ئێستا چاوەڕێیە ئێمە سەر....

"داڤین وای گووت و توند دەستی بەدەمیەوە گرت،ئێدوارد بە بێزاریەوە سەری بەئەرێنی لەقاند.

" بەڵێ،وە تۆ یان دەبێت دەنگ دروست بکەیت کە وا نیشانی بدات ئێمە خەریکی ێەو کارەین،یان دەبێت جێ پەنجەی خۆم لەسەر تۆ دابنێم! "ئێدوارد وای گووت و داڤین کوڵمەکانی سور سور هەڵگەڕا.

"مـ من هەرگیز ناتوانم ئەو دەنگە دروست بکەم.." داڤین بە شەرمەوە وای گووت و ئێدوارد بە بێزاریەوە پاڵێکی بە داڤینەوە نا و وایلێکرد لەسەر جێگاکە بەپشتدا بکەوێت.

داڤین دڵی زۆر بەخێرایی لێی دەدا، چی ئەگەر ئێدوارد دەستدرێژی بکاتە سەری؟ "چـ چی دەکەی؟" داڤین بە ترسەوە پرسیاری کرد و ئێدوارد، قۆچپەی جلەکەی کردەوە و بەرە لای داڤین هات.

نزم بویەوە و داڤین دەکشایەوە دواوە،ئێدوارد قاچی گرت و نەیهێشت چیتر لەدەستی بڕوا،لێی نزیک بویەوە و قاچەکانی خستە سەر جێگاکە و لەسەر داڤین وەستا، هێندە لێی نزیک بویەوە کە هەناسەکانی ئەو بەر ڕوخساری داڤین دەکەوت.

دەستی بەرەو کەمەری داڤین برد و لەژێر جلەکەوە دەستە گڕ و گەورەکەی لەسەر پێستە گەرمەکەی داڤین جوڵاو ئەویش بە ترس و چاوی پڕ فرمێسکەوە سەیری کرد و دەستەکانی ئێدواردی گرت.

"ئەوە مەکە تکایە، لێت دەپاڕێمەوە ئەو کارە لەگەڵ من مەکە" داڤین بە تکاوە وای گووت و ئێدوارد نیگایەکی بێزاری کرد "مەگەر بمرم تا بمەوێ دەست لەتۆ بدەم! تەنها چەند پەڵەیەکت بۆ دروست دەکەم و تۆش بۆمی دەکەیت و تەواو، تا داپیرەم وا بزانێت شەوێکی چاکمان هەبوە لەگەڵ یەکتری! "

" وە بەیانی ئەم جلەت بگۆڕە خۆم دانەیەکی ترت بۆ دەهێنم" ئێدوارد وای گووت و دەستی لەژێر جلەکەی داڤین هێنایە دەرەوە و بەرەو ملی جلەکەی برد،کەمێک لە لێواری بەدیە ڕەشەکەی داڤینی هێنایە خوارەوە و ئێسکەی ملی دەرکەوت،نزیک بویەوە و لێوەکانی لەسەر ملی. داڤین دانا.

توند چاوەکانی داخستبوو و دەستەکانی لەسەر جێگاکە بوو،پێخەفەکەی بەتوندی لەنێو دەستی گرتبوو،هەرگیز کەسێک هێندە لێی نزیک نەبۆتەوە، ئێدوارد لەوە دەچوو ڕاوچی ئافرەتان بێت،بەشێوەیەک ماچی دەکرد کە داڤین هەستی سەیر لەناو ناخیدا هەڵدەقوڵا،هەستی دەکرد ژورەکە خەریکە دەسوتێ.

ئەمن هەر ئەوەندەی دەرێم: ئەو دوانە بەس ئاخیریان خێر بی !


━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟

💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:

🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد

نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸

━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

2026/11/14 · 0 مشاهدة · 1065 كلمة
yare.yare
إعلان
نادي الروايات - 2026