" ئێدوارد کوڕەکەم چۆنیت؟" داپیرەی ئێدوارد بە بزەوە وای گووت و ئەویش کە لەنزیکیەوە دانیشتبوو بزەیەکی بۆکرد "باشم داپیرە گیان،تۆ چۆنیت؟"
"باشم باشم کوڕم، گلەیی بێت کە بوکەکەمانت هێنا بانگێشتت نەکردین" داپیرە بە گلەییەوە وای گووت و سەیری داڤینی کرد و ئێدوارد بزەیەکی لەسەر لێوانی بوو.
"داپیرە خۆت دەزانی ئەو چەند مانگە دۆخی ئێوە چاک نەبوو، وە لەترسی دوژمن و شتەکانمان نەمدەویست کەس لەخێزانەکەم ئامادە بێت! "ئێدوارد بەخەندەوە وای گووت و داڤین سەری نزم کردبوو و دەستەکانی لەنێو یەکتری گیر کردبوو.
" کچەکەم کەمێک باسی خۆتمان بۆ بکە!" باپیرەی ئێدوارد بە خەندەوە وای گووت و داڤین سەری بەرز کردەوە و سەیرێکێ ئێدواردی کرد، ئێدوار بەر لەوەی ئەو قسە بکات گوتی" باوکی بازرگانە لە پەکین،وە ئەوانیش بۆ ئاهەنگەکە ئامادە نەبوون، دایکیشی هەر لەماڵەوەیە"
داڤین بەسەرسامی سەیری کرد،بۆچی نەی گووت ئەوان مردوون؟ یاخود پێی شەرمە بڵێت هاوسەرەکەم هەتیوێکە؟ئازارێک لە دڵیدا دروست بوو ئەو کاتە کە تەنانەت نەیتوانی بزەی ساختەش بخاتە سەر لێوانی.
هەستی بە دڵپڕیەک دەکرد کە دەیویست لەو کاتە ئەوەندە بگری تاوەکوو هیلاک دەبێت و فرمێسک کەچاوانی نامێنێت،لەخۆی دەپرسی بۆچی باوک و دایکی زیندوو نەبوون؟ ئەوکات ڕەنگبوو چیڕۆکی ژیانی جیاواز بوایا!
داپیرەی ئێدوارد هەستی بە گۆڕانی دۆخی داڤین کرد، پێی وابوو لەدووری خێزانەکەی دڵتەنگ بوە،لەکوێ بزانێت نەوەکەی لەبری خوێن ئەو کچەی وەرگرتوە؟
" داڤین کچم وەرە لەگەڵ من دەمەوێت هەندێک شتت نیشان بدەم!" بەخەندەوە وای گووت و هەڵسایەوە و داڤینیش هەڵسا و بەدوای ئەودا چوو.
ئێدوارد چاوی لەسەر بوو، لەلایەک دوودڵ بوو لەوەی لەهەر کاتێک بێت داڤین بڵێت ئەو لەبری خوێن وەرگیراوە! چونکە ئەگەر ئەوە بزانن ئەوا ئەوکات ئەو هاوسەرگیریەی ئێدوارد کە کردویەتی بێ مانا دەمێنێتەوە و ناچار دەبێت ئەو کارە بکات کە بوە هۆکاری سەرەکی کردنی هاوسەرگیریەکە!
داپیرە لە ژورەکە دانیشت و سندوقە بچوکەکەی کردەوە،داڤین لە تەنیشتیەوە بوو، داپیرە شتە کۆنەکانی خۆی نیشانی داڤین دەدا، خشڵی سادە و بچووک بوون، بەڵام لە ڕویاندا دیار بوو کە ئەوانە شتی کۆن و بەنرخن!
"ئەمە ملوانکەی زیوە،بەڵام زۆر زۆر کۆنە، هاوسەرەکەم لە دووەم ساڵیادی هاوسەرگیری بۆمنی کردە دیاری، دەزانی پیاوانی خێزانەکەمان زۆر ڕۆمانسین؟ باوکی ئێدواردیش وەها بوو! بەڵام نازانم کە ئێدوارد وابێت یاخود نا! چونکە لە سی و سێ ساڵەی تەمەنی نەمبیستوە باسی ئەوە بکات خۆشەویستی هەبێت! لەگەڵ تۆ چۆنە؟ هاوسەرگیریەکەتان چۆن بوو؟ سوتفە بوو یان ئەشق و شتی وا؟ "داپیرە سەرەتا بە بزەوە قسەی کرد و دواتر کەمێک نیگەران بوو و پاشان پرسیاری لە داڤین کرد.
ئەو نەیدەزانی چی وەڵام بداتەوە! بێگومان ناتوانێ باسی خوێن بکات! وە ناشتوانێت لەخۆیەوە چیڕۆک دروست بکات نەوەکا ئێدوارد باسی شتێکی تری کردبێت.
" بەڕاستی باوکی ئێدوارد ڕۆمانسیە؟ ئێدوارد باشە،گرنگیم پێدەدات،بەڵام ڕۆمانسیەتی کەمە! ئەی باوک و دایکی ئێدوارد لەکوێن؟ نەمبینی لێرە بن!" داڤین تاوەکوو خۆی بدزێتەوە پرسیاری کرد و داپیرەش برۆکانی گرژ کرد و سەیری داڤینی کرد.
"چۆن دەبێت ئەو باسی ئەوەی بۆ نەکردبێتی؟ ئێوە سێ مانگ زیاترە هاوسەرگیریتان کردوە! ئەو دایک و باوکی دە ساڵە لەدەست داوە! هەر دوو ساڵ دوای لەدایک بوونی ئێلینا" کە داپیرە وای گووت داڤین چاوەکانی فراوان بوو! هەرگیز نەیدەزانی خێزانەکەی ئێدوارد لەژیاندا نین! بەڵام لەکوێ بزانێت؟ خۆ ئێدوارد تا ئێستا بە ئاسایی قسەی لەگەڵ نەکردوە!
" ئـ ئێ ئەو....
"کە داڤین ویستی قسە بکات لەدەرگای ژورەکە درا و کرایەوە، ئێلینا بوو،بزەیەکی کرد و سەیری داپیرە و داڤینی کرد "براژن دەمەوێت کەمێک کات لەگەڵ تۆ بەسەر ببەم، دەتوانم؟ کاکەم گوتی کە زوو دەگەڕێنەوە ماڵێ!" ئێلینا بە شەرمنیەوە وای گووت و داڤین خەندەیەکی کرد و بەخێرایی لەسەر جێگاکە هەڵسایەوە و سەیری داپیرەی کرد.
" ئاساییە بچمە لای ئێلینا؟" داڤین بە شەرمەوە پرسی ، لەدڵەوە نزای دەکرد کە داپیرە بڵێ ئا و هەرچی زووە لەو گومانانەی داپیرە هەڵبێت!" بێگومان کچەکەم بڕۆ کاتی خۆتان بەسەر ببەن"
داڤین هەر بەخێرایی لەو ژورەکە چوە دەرەوە و داپیرە ساتێک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دایەوە، لەسەر جێگاکە هەڵسایەوە و بەرەو هۆڵەکە چوو،بینی کە ئێدوارد و هاوسەرەکەی بەیەکەوە قسە دەکەن.
لەبەردەم ئێدوارد وەستا و چاوەکانی لێی گرژ کرد" بۆم باس بکە چۆن هاوسەرگیریتان کرد؟ ئەو کچە نەیدەزانی دایک و باوکت مردوون، ئەمە چ هاوسەرگیریەکە کە ئەو زانیاری وەها سادەی لەسەر تۆ نەبێت؟ یاخود تۆ بۆ ئەوە هاوسەرگیریت لەگەڵ کرد تاوەکوو خۆت لە......
" بەر لەوەی داپیرە قسە بکات ئێدوارد قسەی کرد.
" داپیرە هاوسەرگیری ئێمە بە خۆشەویستی بوو! من ئەوم خۆشویست و یەکسەر داوای هاوسەرگیریم لێی کرد، وە خێرا هاوسەرگیریمان کرد و کاتم نەبوو باسی شتی وەها سادەی لەگەڵ بکەم و ئەویش پرسیاری نەدەکرد، هەم ئەوەی گرنگە نێوانی ئێمەیە چ گرنگە بزانێت یاخود نا؟" ئێدوارد هەرزوو خۆی دزیەوە و داپیرەی بڕوای نەدەکرد وا بێت، بەڵام وا نیشانی دا کە بڕوای کردوە!
" باشە با قسەی تۆ بێت، بەڵام ئەم شەو ناگەڕێنەوە، لە ژورە کۆنەکەی خۆت بمێننەوە و لەلای ئێمە بن" داپیرە وای گووت و ئێدوارد نەیدەویست لە ئێستادا کارێک بکات داپیرەی نەیەوێت،بۆیە هەر زوو بەو داوایە قایل بوو،چاک دەزانێت داپیرەی بۆیە داوای مانەوەی کرد تاوەکوو سەیری ڕەفتارەکانی بکات و بزانێت قسەکانی ڕاستە!
" سەیرکە براژن ئەمە بەشە دڵخوازەکەی منە لە ژورەکەم، من زۆرم حەز بە کتێب خوێندنەوەیە،باپیرەم هەر ڕۆژەی بچێتە دەرەوە بەبێ کتێب نایەتەوە ماڵەوە! وە هەموو جارێک کاکەم لە ڕۆژی لەدایک بوونم چەندین کتێب دەکاتە دیاری بۆمن، چونکە دەزانێت من حەزم بەو دیاریەیە" ئێلینا بە خەندەوە قسەی بۆ داڤین دەکرد و ئەویش گوێی بۆ دەگرت.
لەڕاستیدا دڵخۆش بوو، چونکە لەتەواوی ئەو سێ مانگەی هاوسەرگیری کردوە ئەمڕۆ هەست بەخۆسی دەکات،بێگومان هەموو ئەوەش بەهۆی ئێلیناوەیە،ئەو هەست بە ئاسودەی دەکات لەلای ئەو، چونکە بەبێ ترسی بڕیاردان قسەی بۆدەکات.
"کەی لەدایک بوونتە؟" داڤین پرسی و ئێلینا بزەیەکی کرد "هەفتەیەکی تر هەشتی مانگی چوار! بەرواری لەدایک بوونی من بە پێچەوانی کاکەمە،هی ئەو چواری مانگی هەشتە،ئەی هی تۆ کەیە براژن؟ وە چەند ساڵیت؟" ئێلینا بە پەرۆشەوە پرسی و داڤین خەندەیەکی کرد.
"ئەوەی من یەکی مانگی دەیە، ئەم ساڵ دەبمە بیست و دوو ساڵ" داڤین بە خەندەوە وای گووت و ئێلینا برۆ گرژ کرد و خەریکی ژماردن بوو و دواتر سەیری داڤینی کرد" واتا کاکەم یانزە ساڵ لە تۆ گەورەترە؟ واهـ چۆن بە کاکەم قایل بویت تۆ؟" ئێلینا بە شۆکەوە پرسی و داڤین بەهۆی سەرسامی ئێلینا خەندەیەکی کرد.
لەسەر خوانی ئێوارە بوون و داپیرە نیگای چاوانی لەسەر داڤین و ئێدوارد بوو، داڤین کە خەریکی خواردن بوو، ئێدوارد پارچەیەکی لە گۆشتی سەر خوانەکەی هەڵگرت و لەبەردەم داڤین داینا" فەرموو ئاشقەکەم دەزانم زۆرت حەز بە گۆشتی سورە" داڤین لەگەڵ وشەکەی ئێدوارس نانەکە لە قوڕگی گیر بوو و کۆکی.
ئێدوارد دەستی بە پشتی داڤین دا دەهێنا و دەستەکەی تری لەنێو زوڵفی داڤین بوو و دەیبرد پشت گوێچکەکانی "چی گیانەکەم؟باشیت؟" ئێدوارد دەنگی خەمخۆر بوو و پرسیاری کرد.
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟
💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:
🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد
نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━