12 - الفصل 12: بەشی دوازدە|| درۆزن

داڤین//

مانگێک زیاتر بەسەر ئەو هێرشە تێپەڕی کە کردیانە سەر ماڵەکەی ئێدوارد، لەیلا ئێستا لەلای من نیە، بەڵام خۆشبەختانە ئێدوارد دەهێڵێ ئەو جار و بار بێتە لای من، هەرچەندە سەرەتای هاتنە ناو ماڵەکەی ئەو وتی کە هەرگیز نابێت کەس قاچ بخاتە ناو ماڵەکەمەوە لەسایەی تۆوە،کەچی ئێستا بەلایەوە ئاساییە کە لەیلا دێتە لام.

تێگەشتن لە ئێدوارد زۆر سەختە، هەندێک جار دەڵێم پیاوێکی باش و میهرەبانە، بەڵام دواتر لەپڕ بە قسە و کردارەکانی پەشیمانم دەکاتەوە.

یەکێ نەزانێ تۆ زۆر باشیت بۆ ئەو.

بۆچی؟ مەگەر من چ کێشەیەکم هەیە؟ چی وتبێت بۆیم کردوە!

هاها لەبەر ئەوە تا ئێستا وەک هاوسەرێک خۆت پێی نەداوە!

بـ بەڵام ئەوە هاوسەرگیری زۆرداری بوو! واتا ئەو هەرگیز منی ناوێت،چۆن دەتوانم لەگەڵی بم لەکاتێکا نە ئەو هەستی بۆ من هەیە و نەمنیش؟!

کەواتە دەبێ لەلات ئاسایی بێت گەر ڕۆژێک کچێکت بینی لەماڵەوە لەگەڵ ئەو و لەبەردەم چاوەکانت کاتی لەگەڵ بەسەر برد.

نـاااا ئەوە ناکرێ! نەخێر واتا ئەو نابێت شتی وا بکات.

بۆچی نابێ؟ تۆ تا ئێستا لەگەڵی خەوتویت؟

بۆچی نا؟ ئەو پیاوە و حەزی هەیە، گەر تۆ حەزەکانی بەجێ نەگەینی بێ گومان بە کچی تر بۆی بەجێ دەهێنن.

نا...

واتا نەخێر نابێت وابێ! ئەو بۆچی کاری وا دەکات؟

بێ گومان بە وادەکات.

کڕۆس.....

بێدەنگ بە ئیتر.

گوێم بەو نەدا و هەڵسام لەژورەکەم،لەڕاستیدا ئەم ماوەیە بەئاسایی دەتوانم لەسەر قاچم بڕۆم، واتا هەندێک جار شەلە شەل دەکەم بەڵام ئەوەندەش خراپ نیە.

بەرەو چێشتخانەکە چووم، کلارا و ئێما لەوێ بوون، ئێما کارگوزارێکی نوێیە لێرە، وە کلاراش هەر سێ چوار ڕۆژێکە هاتۆتەوە ئێرە،ئێدوارد گووتی کە کلارا دەیەوێت لێرە کار بکاتەوە.

زۆر دڵخۆش بووم کە زانیم کلارا لەژیاندا ماوە، گوتیان کە هیچ کام لە کارگوزارەکانی ئەوێ زیندوو نەماونەتەوە،تەنها کلارا وە من لەژیان ماووین لەو کۆشکە.

" بۆچی هاتیت ؟ شتێکت پێ دەوێت؟" کلارا پرسی و بزەیەکم بۆی کرد و لەسەر کورسیەکە دانیشتم "نا تەنها لە هۆڵەکە بێزار ببوم و هاتمە ئێرە"

ئەو ماڵە لە کۆشکەکە خۆشترە بەلای منەوە، چونکە بچوکترە، ئەویتر ڕاستە هەموو شتێکی شاهانە بوو،بەڵام ئەمەیان بچوک و خۆشە، هەر لە چێشتخانەکە مێزی نانخواردن هەیە.

" بۆ نیوەڕۆ چی دەخۆیت بۆتی ئامادە بکەم؟" کلارا پرسی و منیش بیرم کردەوە کە هەرچی ئامادە بکرێت من گرفتێکم لەگەڵی نیە"کێشەم نیە خۆتان حەزتان بەچی بوو ئەوە ئامادە بکەن!"

"باشە کەواتە با سپایگێتێ ئامادە بکەین" ئێما بە دڵخۆشیەوە وای گووت و منیش بزەم کرد،لەگەڵ ئەوان دەستمان بە ئامادەکردنی خوانی نیوەڕۆ کرد.

لەسەر خوانەکە بووین و هەرسێکمان دەنگی قاقامان تەواوی ماڵەکەی گرتەوە، لەناکاو دەنگی کردنەوەی دەرگای ماڵەکە وای کرد بێدەنگ بین.

ئێدوارد بوو، بەلامەوە سەیر بوو کە هاتۆتەوە! ئەو هەرگیز نیوەڕۆیان ناگەڕێتەوە ماڵەوە! هاتە بەردەممان و بە نیگایەکی نەزانراو سەیری منی کرد و دواتر سەیری سفرەکەی کرد.

"هەڵسە خۆت ئامادە بکە و دەچین شوێنێک!" بە دەنگێکی توندەوە وای گووت و خواردنەکەم قوت دا و هەڵسام لەسەر مێزەکە،ئەو دەمێک بوو چوبوە ژورەکەی خۆی!

بەرەو ژورەکەم چووم و نەمدەزانی کە بۆ کوێ دەچێت تاوەکوو جلێکی گونجاوو بپۆشم، لەنێوان جلی کاژواڵ و درێسدا مابوومەوە،نەمدەزانی کامەی بپۆشم،نازانم گەر ئاهەنگێک یاخود شتێکی تری لەو جۆرە بێت، بۆیە لەکۆتایدا بڕیارم دا جلێکی کاژواڵ بپۆشم.

کیلۆتێکی ڕەش لەگەڵ بەدیەکی ڕەشی سادە و چاکەتێکی کرێمی، قژم لەدواوە بە شلی بەست و سەیرێکی ڕووخسارم کرد،پێویستی بە مکیاژی زۆر نەبوو،هەر مەسکارەیەکی کەم و سوراوێکی پەمەیی کاڵ و سەرکوڵمێکی ناتۆخ.

لە ئاوێنەکە سەیرێکی خۆمم کرد شتێکی هێندە قەڕەباڵغم نەکردبوو،هەر سادە بووم،بەڵام سادەییم بەلاوە جوانتر بوو لەوەی زۆر خۆم تێک بدەم.

إعلان

لە ژورەوە چومە دەرەوە و هەر لەوکاتەش ئێدوارد لەژورەکەی هاتە دەرەوە،قەمیسێکی ڕەشی لەبەر بوو کە سنگی لەنێو هاواری هاتنە دەرەوەی دەکرد، پانتۆڵەکەشی هەر ڕەش بوو،قژی بۆ سەرەوە داهێنابوو و تەنکە ڕیشەکەشی چاککردبوو و ڕێکی خستبوو.

گەر ئاواهی ئەوم نەناسیبوایە ڕەنگە وەک هەر یەکێک لەکچەکانی دەرەوە ئاشقی جوانی ئێدوارد بوومایە!

ساتێک سەیری خۆم کرد و دواتر سەیری ئەوم کرد،جلمان کەمێک لەوە دەچوو هاو شێوە بێت و بەیەکەوە گونجادبێتمان.

بە پێشی مندا ڕۆشت و منیش بە دوایدا چووم و لە ماڵەکە چوینە دەرەوە و سەرکەوتە ئۆتۆمبێلەکەی کە بیئێم ئێم فایفێکی سوور بوو.

لەپێشەوە لەلای دانیشتم و چاویلکەکەی خستە چاوی و دەستی بە شۆفێری کرد، هەوڵمدا هێندە سەیری نەکەم و خۆم شەرمەزار نەکەم،بەڵام ئەوە قوڕس بوو کاتێک بەو شێوەیە دەستە پتەوەکانی لەسەر سوکانی ئۆتۆمبێلەکە بوو.

"دەچینە کوێ؟" بێدەنگی ناو ئۆتۆمبێلەکەم شکاند و ئەویش ساتێک سەیری کردم و سەرنجی گەڕاندەوە سەر ڕێگاکە و قسەی کرد "خێزانەکەم لە ئەمریکا گەڕاونەتەوە و باپیرەم دەیەوێت تۆ ببینێت،ئەوان نازانن کە تۆ لەبری خوێن لەلای منی! بۆیە لەوێ کارێک مەکە سەرنجی ئەوان بۆ لای خۆت ڕابکێشی! "

کە وای گووت دڵم بە خێرایی لێیدا، پێشتر هەرگیز باسی خێزانەکەی نەکرد، وە تەنانەت لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەش خەڵکی زۆر هەبوون و خێزانەکەی لەوێ نەبوون، پێم وابوو کە خێزانەکەی نەماون!

" بـ باشە"سەرم بە ئەرێنی لەقاند،هەرچەندە پرسیاری زۆرترم هەبوو،بەڵام دەترسام لێم توڕە بێت و هاوار بکات بەسەرمدا، بەڕاستی ئەو ماوەیە هیچ توڕەییەکی نەبوو بەرامبەرم،نامەوێت هەرگیز شتێک بکەم دیسانەوە بە توندی هاوارم لەسەر بکات.

دەبێت خێزانەکەی چۆن بن؟ ئایە ئەوانیش وەک ئەو کەسانی توندڕەون؟ یان پێچەوانەی ئەون؟

چارەگێکی تر تێپەڕی و لەبەردەم کۆشکێک وەستاین،درۆ نیە ئەمە لەوەی ئێدوارد گەورەترە! ئایە ئەمانە تەنها کۆشکی گەورە بە میراتی بۆیان ماوەتەوە یاخود چی؟

لە ئۆتۆمبێلێکە دابەزین و چوینە ژورەوە،سەرەتا لەگەڵ چونە ژورەوەمان کچێکی بچووک کە لە دە ساڵانێک بەرەو لای ئێدوارد ڕایکرد "کاکە....

" ئێدوارد قۆڵی کردەوە و ئەوی خستە باوەشی و پێکەنی.

بە سەرسامیەوە سەیرم کرد، ئەو هەرگیز بەڕووی مندا پێنەکەنیوە، ئەو بەڕاستی زۆر جوانە کە پێدەکەنێ!

"گیانی کاکە! چۆنیت؟" ئێدوارد بە بزەوە وای دەگووت و بەردەوام قژی کچەکەی ماچ دەکرد و لەکۆتایدا لەئەرزەکەی دانا و کچەکەش دەستی ئێدواردی گرت "باشم...

باپیرە گوتی کە تۆ هاوسەرگیریت کردوە! بۆچی بە ئێمەت نەگوتوە؟ من دەمەویست لەوێ بم" ئەو بە دەنگێکی خەمبارانە وای گووت و لەوە دەچوو هێشتا هەستی بە بونی من نەکردبێت.

"گیانی من، کارەکە پەلە بوو، بۆیە ببورە کە تۆم بانگێشتی ئاهەنگەکە نەکرد" ئێدوارد بە دەنگێکی نەرمەوە وای گووت و ئەو کاتیش کچەکە سەیرێکی منی کرد و دواتر سەیری ئێدواردی کرد "ئەوە براژنمە؟" بە چرپەوە پرسی و ئێدوارد سەیرێکی منی کرد و دواتر سەیری ئەو کچەی کردەوە و سەری بەئەرێنی لەقاند.

" بەڵێ،ئەوە داڤینە، داڤین ئەوە ئێلینایە خوشکەکەی من" ئێدوارد بە دەنگێکی نەرمەوە وای گووت و منیش بزەیەکەی کرد و دەستم لەبەرامبەر ئێلینا وەستاند" خۆشحاڵ بووم کە تۆم بینی ئێلینای بچکۆڵە،کاکەت زۆر باسی تۆی بۆمن دەکرد" بەخەندەوە وام گووت و هەرزوو ڕوخساری ئێلینا گەشایەوە و دەستی گرتم و شەرمیشی دەکرد.

" منیش خۆشحاڵ بووم کە تۆم ناسی براژن!" دەستم بەردا و ئێدوارد سەیری منی کرد و لەوە دەچوو سەرسام بوبێت بەوەی بەو شێوەیە ڕەفتارم کرد" کاکە وەرە بابپیرە و داپیرە لە ژوری مێوانن و چاوەڕێی ئێوەیان دەکرد!" ئێلیانا وای گووت و بەرەو پێشی ئێمە ڕۆشت و ئێدواردیش هەنگاوی نا و کەمێک لەمن نزیک بویەوە.

" نەمدەزانی هێندە لە درۆ کردن زیرەکیت" بە چرپەوە وای گووت، بەڵام بۆچی لەوە دەچوو دەنگی زۆر بەرز بێت؟ من چی هەڵەم کرد؟ تەنها ویستم کەمێک دۆستانە ڕەفتار بکەم و کەس گومانی ناکۆکی پەیوەندی ئێمە نەکا.

*جلەکەی داڤین*


━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟

💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:

🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد

نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸

━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

2026/11/13 · 0 مشاهدة · 1123 كلمة
yare.yare
إعلان
نادي الروايات - 2026