" بـ بۆچی ئەو لێرە بوو؟" داڤین بە هەنسکەوە وای گووت کە فرمێسکی ڕوخساری دەسڕیەوە،لەیلا دەستی داڤینی کرد و شامی بە نەزانی بڵند کرد "هەر ئەوەندەم بینی هاتە لامان و پرسی بۆچی وەهایت" لەیلا وای گووت و داڤین لە ئەرزەکە ڕاما.
" بەڵام دەزانی چی داڤین،پێم وایە ئێدوارد هێندەش خراپ نیە، واتا ڕاستە خراپ ڕەفتار دەکات، بەڵام پێم وایە دڵی نەرمە،سەیرکە هات و تۆی خستە باوەشی خۆی تا ژیر بویتەوە" لەیلا لە کۆتایی بە شەیتانی وای گووگ و داڤین شەقێکی لە قۆڵی لەیلا دا.
"بێدەنگ بە گەمژە، باوەشکردنی چی"داڤین سەر کوڵمەکانی هەر زوو سور هەڵگەرا و بەشەرمەوە خۆی توڕە دەردەخست،لەیلا پێکەنی و سەری بەئەرێنی لەقاند" باشە باشە کەواتە با قسەی تۆ بێت، هەڵسە بچین بخەوین"
داڤین هەڵسایەوە و بەیارمەتی لەیلا چوە ژورەوە و لەسەر جێگاکە دانیشت، لەیلا خەریکی پێدادانی پێخەفەکە بوو "تۆ بەمنی بڵێ چۆن لێرە چویتە دەرەوە؟ تەنانەت دارەکەشت لەگەڵ خۆت نەبردە دەرەوە"
" فڕیم،دوو باڵی گەورەم بۆ دروست بوو و یەکسەر فڕیم " داڤین بە گاڵتەوە وای گووت و لەیلا پێکەنی و چوە نزیک داڤین پاڵەکەوت " داڤین بەڕاستی دەبێ سوپاسی زاواکەم بکەم،سەیرکە لەسایەیی ئەوە من وا لەلای تۆ دەخەوم،بیرتە هەموو جار بە زۆری مامتم قایل دەکرد بهاتبایتایە ماڵەکەمان؟ ماوەکەی زۆرە بەیەکەوە نەخەوتووین وایە؟"لەیلا بە پێکەنینەوە وای گووت و داڤین ڕووی گرژ کرد.
"بەو مەڵێ زواکەم،ئەو ئەسڵەن من وەک هاوسەری خۆشی قبوڵ ناکا! " داڤین بە بێزاری وای گووت و لەیلا سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد" هاااا بۆیە ئاوا تۆی لەباوەش کرد ئەمڕۆ"
" بێدەنگبە لەیلا،ئەمە ببڕێنەوە" داڤین بە خێرایی وای گووت و شەقێکی لەسەری لەیلا دا و ئەویش بە پێکەنینەوە بەرگری لەخۆی دەکرد.
بەیانی ڕۆژی دواتر شۆن لەسەر کورسی نەخۆشخانەکو خەوی لێ کەوتبوو، بە دەنگی دکتۆرەکە هەڵسایەوە" نەخۆشەکە بەهۆش خۆی هاتۆتەوە" شۆن ڕاستەوخۆ دوایی قسەی دکتۆرەکە هەڵسایەوە و بەرەو ژورەکەی کلارا چوو.
دکتۆرەکە لەبەردەم کلارا وەستا و پرسیاری لێکرد "لەکوێ زۆر هەست بە ئازار دەکەیت؟" کلارا کە دەمێک بوو بەهۆش هاتبویەوە تەنها ئاگاداری دکتۆرەکە بوو لە ژورەکە" شانی چەپەم،وە کە هەناسە هەڵدەمژم سیەکانم ئازارم دەدەن"
دکتۆرەکە سەری بەئەرێنی لەقاند "هەبوونی ئازاری لەو جۆرە ئاساییە، تۆ بە موعجیزە ڕزگارت بوە، سێ گولەت بەر کەوتبوو،دانەیەک زیانی بە سیەکانت گەیاند بوو و دانەکەی تریش نزیک دڵت،وە ئەوەی تر لە جێگایەکی زۆر هەستیاردا بوو،تەنها کەمێک خوارتر زیانی بە منداڵدانت دەگەیاند و ئەگەری هەبوو هەرگیز نەبیت بەدایک،بەڵام خۆشبەختانە بەر ئەوێ نەکەوتبوو و چەند ملیمێک دوور تر بوو لەوێ"دکتۆرەکە بە هێمنی بۆ کلارای ڕوون دەکردەوە و شۆن'یش لەولایەوە گوێی بۆ گرتبوو.
" وـ واتا من منداڵم...
"بەر لەوەی کلارا قسەکەی تەواو بکات دکتۆرەکە پێی بڕی" نا نەخێر، پێویست ناکە بترسیت،وەک گووتم منداڵدانت زۆر سەلامەتە، وە پێویستە ئاگاداری خۆت بیت، هەرگیز جگەرە نەکێشیت و مەی نەخۆیتەوە" دکتۆر ڕێنمایی کلارای دەکرد و ئەویش گوێی بۆ دەگرت.
" بەهیوای تەندروستیەکی باش، بەڕێزم هیوادارم تۆش باش گوێت گرتبێت و ئاگاداری نەخۆشەکە بیت" دکتۆر وای گووت و سەیری شۆن'ی کردوو و لەو کاتەش کلارا ڕووی وەرگێڕا و سەیری ئەو جێگایەی کرد کە دکتۆرەکە سەیری کرد و قسەی کرد.
بۆ ساتێک هەستی بە ئازارێکی توند کرد لەدڵیدا، بینینەوەی ئەو،هەرگیز لەخەیاڵیدا نەبوو،تەنانەت بۆ خولەکێک وا بیری دەکردەوە بەهۆی دەرمانەکان وڕێنە دەکات و خەیاڵ دەبینێت.
" بێ گومان وا دەکەم" بەڵام گوێ بیست بوونی دەنگی دووبارە وایکرد بزانێت کە ئەوە خەیاڵ نیە و ئەو بەڕاستی لێرەیە! دکتۆرەکە لەوێ چوە دەرەوە و ئەویش هاتە نزیکی کلارا.
"ئازارت هەیە؟" دوای چوار ساڵ بینینەوە ئەمە ئاسایی بوو کە بیڵێت؟ بۆ نمونە دەکرا بیوتبایە چۆن بوویت؟ ئەو ساڵانە چۆن تێپەڕین؟ یان دەبوایە بی وتبایە ببورە! بەڵام لەبری ئەوەی وەک بڵێی هیچی نەکردبێت بە ئاسایی پرسی ئازارت هەیە.
"بۆچی هاتویتەوە؟" کلارا بە کزی پرسی و نیگاکانی سارد و بێ هەست بوون لەسەر شۆن، ڕەنگە لەناخەوە جیاواز بوبێت،بەڵام لەسەر ڕوخساری هەستی بەتاڵ و سارد هەبوو.
" بۆچی بوویتە خزمەتکار؟" وا دیار بوو ئەوان پرسیار بە پرسیار بکەن لەبری وەڵام دانەوە "مەگەر من زۆر بۆ تۆ گرنگم؟" کلارا بە ڕقەوە پرسی و شۆن بە توڕەییەوە نزیک بویەوە لە کلارا و ڕوخساریان بەرامبەر یەکتری بوو.
"پرسیم بۆچی بویتە خزمەتکار کلارا؟ بۆچی دەبوایە ببیتە ماڵی کەسێک هەزارەها دوژمنی هەیە؟ ئەگەر دوێنێ مردبایت چیم دەکرد هااا؟" شۆن بە توڕەییەوە هاواری بەسەر کلارا دا کرد و ئەویش پێکەنینێکی گاڵتە جاڕی کرد.
" ئەی تۆ نەبوویت گوتت بمریت گرنگ نیت بەلای منەوە؟ هەر تۆ نەبوویت وتت تەنها بۆ کات بەسەر بردن لەگەڵت بووم و هیچ هەستێکی ڕاستەقینەم بۆتۆ نیە؟ چیە کەسی وەک من گەمژەت دەست نەکەوتەوە و هاتویت دیسانەوە یاریم پێ بکەیت؟" کلارا بە توڕەییەوە پرسی و شۆن تەنها سەیری چاوەکانی کلارای کرد.
ئێدوارد لە چێشتخانەکە هاتە دەرەوە و لەو کاتەش لەگەڵ لەیلا و داڤین کەوتنە بەرامبەر یەکتری و لەجێگای خۆیان وەستان" بەیانی باش زاوا"هەر زوو لەیلا وای گووت و ئێدوارد ڕوخساری گرژ کرد بەوەی لەیلا وەها بانگی کرد و بەرەو دەرەوە چوو و داڤین بە مۆنی سەیری کرد.
" پێویستی دەکرد ئاوا ناوی بهێنیت؟ ئەوەتا ئەو گەمژەیە هیچ ڕێزێک نازانێت!" داڤین بە توندیەوە وای گووت و لەیلا بزەیەکی کرد" کچێ ئەوە شەرمی کردوە،دڵنیام هەرگیز پێی وا نەبووە من بە زاوای خۆم دەیبیبم،با ڕاستی بڵێم،وا بوو، بەڵام لەدوایی دوێنێ شەوە بیرۆکەم گۆڕاوە بەرامبەری،دەزانم ئەو زۆر باشەو دڵنیاشم تۆی خۆشدەوێت ڕۆژێک،بۆیە باشترە من لەئێستاوە ڕێزی بگرم وەک زاوایەک"
"لەیلا تکایە بەسە ئیتر ئەوەندە مەڵێ زاوا زاوا، سوێند دەخۆم بەدەستی من دەمریت هااا "داڤین بە توڕەییەوە وای گووت و لەیلا پێکەنی و یارمەتی داڤینی دا بچنە چێشتخانەکە.
" باشە تەواو چیتر لەلای تۆ وا ناڵێم،بەڵام سەیرکە هەرجارێک من ئەوم بینی وەها ناوی دەهێنم، مەبەستم خۆ ناڵێم بەڕێزم،وە ناوی بهێنم بێ شەرمیە کابرا لەمن گەورەترە! کچێێ بەو بۆنەیەوە زاواکەم چەندە ساڵە؟" لەیلا بە پێداگریەوە وای گووت و داڤین بەهۆی هاوڕێ زۆر بڵێکەی خەریک بوو شێت دەبوو.
" ئەو بیست و نۆ ساڵە"داڤین وای گووت و لەیلا بەخێرایی دەستی لەسەر دەمی دانا" کچێێ واتا پێنج ساڵ لەتۆ گەورەترە؟ ئەی نازانیت بەرواری لەدایک بوونی چەندە؟ " لەیلا بەخێرایی پرسی و داڤین بە مۆنی سەیری کرد "دەزانی پرسیارت زۆرە؟ نانەکەت بخۆ چاکترە ئەو هەموو پرسیارەت لەچیە! "
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟
💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:
🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد
نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━