داڤین//
هەوڵمدەدا چاوەکانم دابخەم و بکەومە خەوەوە،بەڵام بیرەوەریە خراپەکانم وازیان نەدەهێنا، ڕۆژە ڕەشەکانی ماڵی مامم،ماڵی ئەو پیاوەی تەنها بە ناو مام بوو.
تەنها دوانزدە ساڵان بووم دایکم و باوکم لەدەستدا بەهۆی سووتانی ماڵەکەمان، هێشتاش ئەو ڕۆژەم لەیادە کە چۆن ئاگر لەماڵەکە دروست بوو،ناتوانم هەرگیز ئەوە لەیاد بکەم کە بەهۆی منەوە ئاگر لەو ماڵە بەر بوو.
ئەگەر بە باوکم نەوتبایە برسیمە هەرگیز هەوڵینەدەدا مایکڕۆکە بەکار بخات،وە ئەو ئاگرە دروست نەدەبوو، ئەوکاتە ڕەنگە لەو ژیانە نەبوومایە، ڕەنگە هەرگیز نەکەوتبومایە ناو ئەو ژیانە.
لە سەر جێگاکە هەڵسامەوە و ئەوەندەی بۆمکرا بەبێ دەنگی هەڵسامەوە، بەرەو هۆڵەکە چووم و لەسەر قەنەفەکە دانیشتم و هەناسەی قوڵم هەڵمژی.
ڕەنگە باشتر بوایە تۆش لەو ئاگرە مردوبایت داڤین.
کڕۆس دەزانم دەبوایە ئەوەی مردبوایە من بوبام.....
بەڵام دایک و باوکت بێ تاوان بوو، بۆچی دەبوایە تۆ زیندوو بیت؟ هەموو هەڵەکە تۆ بوویت،گەر داوای خواردنت نەکردبوایە ئەوا باوکت و دایکت نە دەمردن.
دەزانم ،، دەزانم...
تەنها بێدەنگ بە تکایە، دەزانم من تاوانبارەکەم،دەزانم هەڵەکە لەمن بوو،بێدەنگ بە تکایە...
بکوژیت،پێت وایە شایەنی ئەم ژیانە نیت؟ بەڵکوو بە پێچەوانەوە تۆ بۆ ئەم ژیانە باشیت، بۆ ئەوە باشیت ئێدوارد هەرچی خراپە بەسەرت بهێنێت، گەر من لەجێگای ئەو بومایە ئەوا هەموو ڕۆژێک ئەشکەنجەم دەدایت.
"دەزانم.....
دەزانم هەڵەی من بوو،دەبوایە منیش مردبوام، هەمووی هەڵەی من بوو"
بمرە داڤین،بۆچی نامریت! بمرە ئیتر، بە زیادەوە دەژیت تۆ، بمرە....
" خۆزگە دەمردم....
خۆزگە"
ئێدوارد//
هەستم بە تینویەتی دەکرد، ئەو خزمەتکارە نوێیانە کاتیان دەوێت تا وەکوو ئەوانەی تر فێر دەبێت ئاو لەژورەکەم دابنێت، هەڵسامەوە و بەرەو چێشتخانەکە چووم.
گڵاسە گەورەکەم پڕ لە ئاو کرد و دانەیەک لە گڵاسە بچوکەکانم هەڵگرت و ویستم بچمەوە ژورەکەم، بەڵام بینیم داڤین لەسەر قەنەفەکە دانیشتوە و دەستی بە گوێیەکانی ناوە.
بەم نیوە شەوە چی دەکات لێرە؟ نەدەبوایە ئێستا خەوتبایە؟ ویستم بچمە ژورەکەم و گرنگی پێ نەدەم، بەڵام دەنگی هات.
"دەزانم ،، دەزانم...
تەنها بێدەنگ بە تکایە، دەزانم من تاوانبارەکەم،دەزانم هەڵەکە لەمن بوو،بێدەنگ بە تکایە...
" دەنگی کز دەهات و هێشتا دەستی بە گوێیەکانی بوو.
ئەوە لەگەڵ کێ قسە دەکات؟ کەس لە هۆڵەکە نیە! بەڵام مەبەستی چیە لەوەی تاوانبارە؟ ئەم کچە نهێنیەکی هەیە؟
لەناکاوێک دەنگی بەرز بویەوە و هاواری کرد"دەزانم.....
دەزانم هەڵەی من بوو،دەبوایە منیش مردبوام، هەمووی هەڵەی من بوو"
وەک بڵێی شێت بوە شەقی لەسەری خۆی دەدا، ویستم بچمە لای بەڵام دەرگای ژورەکەیان کرایەوە و ئەو کچەی هاوڕێی هاتە دەرەوە و بەخێرایی بەرەو لای چوو.
" داڤین....
داڤین ئازیزەکەم سەیرم بکە"بانگی دەکرد و دەستەکانی توند گرتبوو، بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو لەوەی هاوار بکات و بگری، چیتر نەمتوانی بوەستم و گڵاسەکانم لەسەر سنگکەکە دانا و بەرەو لایان چووم.
" داڤین گیانەکەم گوێم لێ بگرە" لەیلا هەوڵیدەدا ئارامی بکاتەوە بەڵام هەر وەک خۆی بوو و هاواری دەکرد.
"ئەو بۆچی وایە؟" پرسیم و هەرزوو سەیری کردم "د...
دەنگی ناخنی سەرزەنشتی دەکا،کە زۆر بیر دەکاتەوە وای بەسەر دێت، زۆر جار تا لەهۆش خۆی نەچێت ناوەستێت" بە گریانەوە وای گووت و بەرەو لای ئەو نزم بومەوە و لەلاکەی تری داڤین دانیشتم و دەستەکانیم گرت و بەردەوام بوو لەوەی سەری بە توندی بجوڵێنێت.
"دەبوایە بمرم،دەبوایە من بمرم"هاواری دەکرد و سەری بە توندی دە جوڵاند و دەگریا،بە دەستێکم هەردوو دەستەکانم گرت و دەستەکەی ترم بۆ سەری برد و لەسەر شانم دانا و توند بە خۆمەوە چەسپاند،هەوڵیدەدا بجوڵێت،بەڵام توند گرتبووم و نەمدەهێشت جوڵە بکات.
" دەبێت قسەی بۆ بکەیت"لەیلا بە گریانەوە وای گووت و نەمدەزانی چی بڵێم، هەرگیز ناچار نەبوومە کەسێک ئارام بکەمەوە،نازانم ئەمە چۆن دەکرێت، وە چی پێویستە، بەڵام هەرچیەک بێت با هەوڵبدەم.
" داڤین......
گوێت لەمنە؟ ئەوەی بیری لێ دەکەیتەوە هەڵەی تۆ نیە....
هیچ هەڵەی تۆ نیە....
تۆ تاوانت نیە"بەردەوام بووم لەوەی ئەمە دووبارە بکەمەوە، نازانم سوودی دەبێت یان نا، بەڵام بەبەردەوامی لە ژێر گوێیەکانی دەمگووت.
تا لە ناکاو هەستم بە کەم بوونەوەی جوڵەکانی کرد، چیتر هەوڵی نەدەدا بجوڵێت،وە ئیتر هاواری نەدەکرد،تەنها هەستم بە تەڕی شانم دەکرد بەهۆی فرمێسکەکانی.
ماوەیەک بەبێ جوڵە مایەوە و تەنها دەنگی هەنسکەکانی دەهات، دواتر سەری لەسەر شانم لادا و کشایەوە، چاوەکانی سوور هەڵگەڕا بوون، سەوزایی ناو چاوی کاڵ ببویەوە، ئەوەندەی بیزانم چاوی سەوزێکی تۆخ بوو،بەڵام ئێستا کاڵ بۆتەوە،لێوەکانی ئاوسابوون.
ئاوی قوڕگم قوت دایەوە و سەرنجم لەسەری لادا و هەرزوو ئەویش دەستی لەنێو دەستەکانم دەرهێنا و کەمێک لەلای من کشایەوە.
ڕاستەوخۆ هەڵسامەوە و بەرەو ژورەکەم چوومەوە،دەرگاکەم داخست و هەناسەی قوڵم دایەوە،بۆچی سەرنجم چویە سەر لێوی؟
هەرچیەک بێت، واز لە بیرکردنەوە بێنە ئێدوارد، ئەوە لەیاد مەکە ئەو لەبری خوێنی ماڕکۆ لێرەیە،لەبری خوێنی ئەو پیاوەی وەک برایەکی بچووکی من بوو، گەر برا نەفرەتیەکەی ئەو نەبوایە ئێستا من ماڕکۆم لەدەست نەدەدا.
چومە سەر جێگاکەم و وازم لە بیرکردنەوە هێنا، بێگومان هیچیان ئاسودە نابن بەوەی ژیانی کچەکەیان بەو جۆرە خراپە لێرە،ئەوان وەک ئەوەی من دەسوتێم لە تاو دووری و لەدەستدانی ماڕکۆ،ئەوانیش دەسوتێن لەتاو دوری و لەدەستدانی کچەکەیان.
دەبێت وابن،تەنانەت دەتوانم وا نیشانیان بدەم کە من داڤینم بریندار کردوە،بەدڵنیایەوە ئەوکاتە برا نەفرەتیەکەی ئەو تێدەگات خوشکەکەی دەخاتە ناو چ ئازارێک!
وە تا ئەو کاتەی دەمرێت لە تاو ئازاری خوشکەکەی ژیانی خۆش نابێت، هەرگیز ناتوانێت هەڵەکەی لەیاد بکات، وە باوک و دایکیشی ئیتر ژیانیان ئاسودە نابێت.
'دوو پاڕت دانراوە بەیەکەوە'
بەڵێ خۆشەویستان وەک دەبین بەڕێز کاسانۆی ئێمە وا دەزانێ داڤین خوشکی بکوژەکەیە نەوەک ئامۆزای، پێتان وایە بۆچی ئێدوارد هاوسەرگیری لەگەڵ داڤین کرد؟ گەر لەیادتان بێت لە پاڕتی دووەم ئێدوارد گووتی دەبوایە ئەمە ڕوو بدات، هیچ ڕێگایەکتان بۆمن نەهێشتبویەوە!
کەواتە پێتان وایە هۆکارەکە چیە؟
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟
💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:
🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد
نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━