" هیچت دەوێت بۆتی بێنم؟" لەیلا بە خەمەوە پرسی کە دەستی لەسەر قژی داڤین دابوو و نازی پێدەدا "نامەوێت سوپاس،تەنها لێرە بە" داڤین بە دەنگی کزەوە وای گووت،نزیکەی چارەگێکە بە هۆش خۆی هاتۆتەوە، دکتۆر هات و پێی گووت کە دۆخی باشە، تەنها تا مانگێک نابێت لەسەر قاچەکی تری بڕوات،چونکە گولەکە زیانی پێگەیاندبوو.
ئێدواردیش تا ئێستا دیار نیە، هەرخۆی داڤین نزا دەکات نەیەتە ئێرە،چی گەر لەیلای دەرکرد؟ یان نەیهێشت بیبینێت؟ ئاخر تاقە هاوڕێکەی دوای ئەو هەموو ماوە درێژە بینیوەتەوە.
" باشە، لێرەم ناڕۆم، خۆ قاچت ئازاری نیە؟" لەیلا بەبزەوە وای گووت و لەنزیک داڤین دانیشت لەسەر ئەو کورسیەی لەوێ بوو "باشم بەس قاچم هەندێک ئازاری هەیە"
"چاک دەبیتەوە خەم مەخۆ.....
ئەو ماوەیە چۆن تێپەڕی؟ ئەو پیاوە ئازارت نادا وایە؟" لەیلا بەخەمەوە پرسی و داڤین سەری بەنەخێر لەقاند " خراپ نەبوو، ئەو لەگەڵم باش نیە،بەڵام دەستیشی لێم بەرز نەکردۆتەوە تا ئێستا، هەرخۆی چاو سورکردنەوەکانی بەقەد سەد لێدان سامی هەیە" داڤین سەرەتا بەهێمنی و دواتر بە بێزاریەوە وای گووت.
لەیلا تا کەشەکە خۆش بکات پێکەنی و گوتی " کێشە نیە کچێ، پیاو هەر دەبێ تۆزێک سامی هەبێت،ئەگەرنا ژن ئەیخوا" داڤین بزەیەکی شکاوی کرد" یەکێ نەزانێ ئێمە ژن و مێردی ڕاستەقینەین! "
" ها بەیادم هاتەوە،کچێ ئەو کوڕە مامەت خراوەتە زیندان" لەیلا لەناکاو وای گووت و داڤین بە سەرسامی سەیری کرد "چی؟ کێڤن کەی خراوەتە زیندان؟ بۆچی لەزیندانە؟"
" بەخوا ئەوەندەی ئاگادار بم چوار ڕۆژێکە لەزیندانە،دەرچوو خەریکی فرۆشتن و کڕینی مادەی هۆشبەرە و گرتیان، ئەم حوکمەتەی ئێمەش بەس بە هەژارەلان دەوێرێ هااا پیاوی وا هەیە بە کەشتی مادەی هۆشبەر دەهێنێتە ناو وڵات ئەشزانن و ناوێرن بیگرن،چونکە کابرا سەرمایەدارە و دەسەڵاتی هەیە"لەیلا بە تانە و بێزاریەوە وای گووت و لەو ساتەش دەرگا کرایەوە.
" ئێ جا پێت باشە ئەو پیاوانە بگیرێن؟ " دەنگی ئێدوارد وای کرد هەردووکیان بەخێرایی سەرنجیان بچێتە سەر ئەو و داڤین هەرزوو شڵەژا و دەستی لەیلای گرت، لەیلاش بەترسەوە لەسەر کورسیەکە هەڵسایەوە و بزەیەکی زۆرداری کرد " بـ بەڕێز ئێدوارد بەخێر بێیت،فەرموو دانیشە" لەیلا لەترسا نەیدەزانی چیش دەڵێ.
ئێ کێ هەیە ناوبانگی ئێدواردی نەبیستبێت؟ بێگومان لە سەد کەسی ئەڵمانیا شەستیان ناویان بیست بوو،دەیانزانی چ زاڵمێکە گەر کەسێک لە ناو و ناوبانگی بدات!
ئێدوارد بە ساردی سەیرێکی کرد و لەبەرامبەر داڤین وەستا " چۆنیت؟" داڤین ئاوی قوڕگی قوتدایەوە و سەیری ئێدواردی کرد "باشم" دەنگی کز بوو و دیار بوو کە قەڵەق بوو، ئاسودە نەبوو بە قسەکردن لەگەڵ ئێدوارد.
"دکتۆر چی گووت؟" پرسیاری کرد و داڤین کەمێک جێگای ڕاستکردەوە "گوتی تا مانگێک لەسەر قاچم نەڕۆم!" ئێدوارد موبایلەکەی دەرکرد و سەری بەئەرێنی لەقاند.
خستیە سەر ژمارەیەک و پەیوەندی کرد
" سام بچۆ فێلاکە و چەند خزمەتکارێک بدۆزەوە بۆ پاککردنەوەی ماڵەکە و چێشتلێنان"ڕاستەوخۆ پەیوەندیەکەی داخست و سەیرێکی لەیلا و داڤینی کرد و دواتر نیگاکانی خستە سەر لەیلا "مادەم ئەو تا مانگێک نابێ لەسەر قاچی بڕوات پێویستی بە کەسێک دەبێت یارمەتی بدات، چونکە خزمەتکارەکانمان زۆربەیان کوژراون کەس نیە ئاگاداری بێت، تۆ وەرە ئاگاداری بە" ئێدوارد بە سادەیی وای گووت و داڤین و لەیلا بە سەرسامی سەیری یەکتریان کرد.
" بـ بۆچی لەیلا لەلای من بێت؟ خۆم دەتوانم ئاگاداری خۆم بم"داڤین خێرا وای گووت و نەیدەویست لەیلا پێیەوە هیلاک بێت و ناچار بێت خزمەتی بکات" بەدڵی خۆت بەڵام هەرگیز نابینیت خزنەتکارێکی تایبەتیت بۆ بگرم،وە هەرگیزیش داوای بینینی ئەو نەکەی، چونکە من نایناسم و نازانم چەندە وەفای هەیە بۆتۆ" ئێدوارد بە بێباکیەوە وای گووت و داڤین سەیری لەیلای کرد و لەیلا هەرزوو دەستی داڤینی گرت.
" باشە، من دێمە ئەوێ، بەڵام لەماڵەکەتان بمێنمەوە!؟" لەیلا بە قەلەقیەوە پرسی و ئێدوارد سەری بەئەرێنی لەقاند" ئەی دەتەوێت خزمەتکارێک بگرم تۆ بهێنێت و بتباتەوە؟ تاوەکوو ئەو چاک دەبێتەوە لەماڵەکەی من بمێنەوە و دواتر گەر ئاقڵم تۆی گرت ئەوسا دەهێڵم پەیوەندی لەگەڵ تۆ دابنێ! "
لەیلا بەبزەوە سەیری داڤینی کرد "باشە باشە، من دێم لەلای داڤین دەبم" لەیلا بەخێرایی وای گووت و داڤین بەسەرسامی سەیری کرد" چی؟ نا نەخێر پێویست ناکە تۆ بێیت.. گەورەم!!!! " داڤین بە شپرزەیەوە وای گووت و کاتێک ئێدوارد لەوێ چوە دەرەوە داڤین بانگی کرد، بەڵام هیچ نەوەستا و دەرگاکە داخرا.
داڤین بە مۆنی سەیری لەیلای کرد " بۆچی دەڵێی دێیتە لای من،ئەگەر توشی شتێک بووی؟ " داڤین بە توڕەییەوە وای گووت و لەیلا بزەیەکی کرد و دەستی داڤینی گرت.
" کێشە نیە کچێ! هەم گوێت لێ نەبوو چی گووت؟ وتی گەر سیقەت پێ بکەم دەهێڵێ سەردانیت بکەم" لەیلا بە بزەوە وای گووت و داڤین بە مۆنی سەیری کرد.
" گەمژە سوێند دەخۆم گەر شتێکت بەسەر بێت حەقم پێتەوە نیە،گەمژاااااا" داڤین بە نوزەوە وای گووت و لەیلا بزەیەکی کرد.
...........
ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەم ڤێلا نوێکەی ئێدوارد وەستا و سەرەتا ئەو هاتە خوارەوە و دواتر دەرگاکەی تر کرایەوە و لەیلا دابەزی و یارمەتی داڤینی دا کە دابەزێت لە ئۆتۆمبێلێکە و دەستێکی خستە ژێر باڵی داڤین و دەستەکەی تری لەسەر کەمەری داڤین دانابوو و یارمەتی دەدا بچێتە ژوورەوە.
خانوەکە لە دەرەوە زۆر جوان بوو، سادە بوو لەچاو کۆشکەکەی تر،بەڵام جوانیەکەی تایبەتی هەبوو، هەرچەندە کۆشکەکە دەتوانرا پاک بکرێتەوە و بچنەوە ناوی، بەڵام ئێدوارد هەرگیز حەز بەوە ناکە ئەو جێگایەی ماڵی ئەوە و تێکیان داوە بچێتەوە ناوی!
دەرگاکە کرایەوە و لەیلا چوە ژورەوە داڤینی لەگەڵ خۆی برد، ئێدوارد سەیرێکی کردن و لەسەر قەنەفەکە دانیشت "ژوورەکەی ئەولایە گەورەیە، بۆ دوو کەس هیچ گرفتێکی نیە، دەتوانن بەیەکەوە لەوێ بمێننەوە" ئێدوارد وای گووت و موبایلەکەی دەرکرد و پەیوەندی کرد.
داڤین بە مۆنی سەیری ئێدواردی کرد و لەگەڵ لەیلا بەرەو ئەو ژورە چوو کە ئێدوارد پێی گووتن هی ئەوانە.
ئێدوارد لە پەیوەندیەکە بەردەوام بوو لە قسەکردن" شۆن بارودۆخی چۆنە؟ ...........
باشە چی پێویست بوو درێغی مەکە لەوەی پێمی بڵێی! ......
باشە خوات لەگەڵ"
لە ژورەوە داڤین و لەیلا سەیری ژورەکەیان دەکرد، ژورێکی زۆر سادە و جوان بوو، لەیلا بەرەو دۆڵابەکە چوو سەیری کرد و چاوەکانی فراوان بوو "کچێێێ داڤین سەیری ئەمانە بکە کابرا هەموو جلێکی بۆ کڕیویت،واییی سەیری کە کچێ هیچ نیە لێی نەبێت! "لەیلا بە شۆکەوە وای دەگووت و داڤین بە بێزاری سەیری دەکرد.
ڤێلاکە.
ژورەکەی داڤین
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟
💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:
🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد
نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━