8 - الفصل 8: بەشی هەشتەم||ماتیۆ

ئۆتۆمبێلەکەی بە خێرایی لێدەخوڕی و هەموو پیاوەکانی ئاگادار کردبویەوە کە ئامادەکاری تەواو بکەن و لەهەر چرکەیەک فەرمانیان پێبدات دەچن بۆ هێرش کردن.

ناوە ناوە سەیری داڤینی دەکرد کە لەنزیکی بوو و لەسەر کورسیەکەی نزیکی دانراوە ا شۆن و کلارا لەبەشی دواوەن و ئێدوارد ئاگاداری نیگاکانی هاوڕێکەی بوو،دەیزانی شتێک لەئارادا هەیە کە ئەو بەو جۆرە گرنگی بە کلارا دەدات،بەڵام ئێستا کاتی پرسیارکردن نەبوو.

لەبەردەم دەرگای نەخۆشخانەکە وەستا و چونکە پێستر ئاگاداری کردبونەوە پەرستارەکان لەبەردەم دەرگا بە خۆیان و دوو تەختەکەیان وەستابوون،هەردوکیان بە کەمترین کات کچەکانیان هەڵگرت و لەسەر تەختەکەیان دانا.

هەردوکیان بردرانە ژوری نەشتەرگەری و ئێدوارد لەسەر کورسیەکە دانیشت و شۆن لەبەرامبەری دانیشت و ئێدوارد ساتێک سەیری کرد و دواتر سەیری دیوارەکەی کرد.

سوێندی دەخوارد هەرکە داڤین لە نەشتەرگەریەکە هاتە دەرەوە دەچێتە گیانی ئەو پیاوە، وە نیشانی دەدا هێرشکردنە سەر ماڵەکەی و کوشتنی کەسەکانی ناو ماڵەکەی یانی چی.

زیاتر لە نیو کاتژمێر لەوێ چاوەڕێ بوون و لەکۆتاییدا دکتۆرەکە هاتە دەرەوە و هەردوکیان هەڵسانەوە و بەرەو ڕووی چوون، بەر لەوەی پرسیار بکەن دکتۆرەکە دەستی بەقسەکرد " دۆخی یەکێک لە نەخۆشەکان باشە و دەیبەینە ژوری ئاسایی و بەم زوانە دێتەوە هۆش خۆی! بەڵام ئەوەیتر دوو گولەی لێدرابوو بۆیە دۆخی کەمێک سەختە و ناچارین بیبەینە ژوری چاودێری چڕ" دکتۆرەکە وای گووت و ئێدوارد زانی کە داڤین دۆخی باشە.

دکتۆرەکە لەدوای قسەکانی لەوێ ڕۆشت و ئێدوارد سەیری شۆنی کرد "من هەندێک کارم هەیە، ئاگاداری داڤین بە تاوەکوو دەگەڕێمەوە" شۆن سەری بەئەرێنی لەقاند و ئێدوارد لەوێ چوە دەرەوە و هەر زوو پەیوەندی بە یەکێک لە پیاوەکانی کرد "هەموو پیاوەکان ئامادەی هێرش کردن بکە و منیش ئێستا دێمە لاتان"ئێدوارد وای گووت و پەیوەندیەکەی داخست و سەرکەوتە ئۆتۆمبێلەکەی و لێخوڕی.

گەشتە بەردەم کۆگاکەی و دابەزی و بینی کە هەموو پیاوەکانی ئامادە کراون، هەموویان لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکەیان وەستابوون"ئێستا دەچینە بەردەم کۆشکەکەی ماتیۆ، تەنانەت چۆلەکەیەکیش بە زیندوی جێ ناهێڵن، تەنها ماتیو بەزیندوی بۆمن بهێڵنەوە" ئێدوارد بە دەنگێکی توندەوە وای گووت و هەموو پاسەوانەکان سەریان بەنئەرێنی لەقاند و بەیەک دەنگەوە وتیان بەڵێ گەورەم.

ئێدوارد سەرکەوتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و یەکەم کەس ڕۆشت، هەموویان بەدوایدا چوون،هەرکێی ئەوانی بینی بێت دەیزانی ئەمانە کەسانی ئاسایی نین و بۆ شتێکی ئاسایی ئەوەندە نین.

لە ئیتاڵیا هەبوونی مافیای وەک ئێدوارد ئاسایی بوو، لەوێ لەبری بازرگانێک دە مافیا هەیە، تەنانەت پۆلیسەکانیش دەستیا بەسەریاندا ناڕوا،مەگەر دانەیەکی لاواز و بێ دەسەڵات،ئەگەرنا ناتوانن هیچ بکەن لەگەڵ هیچ کامێکیان، ئێدوارد لەناو مافیاکانی ئیتاڵیا دەکرێ بڵێین هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ گەورەترین و یەکەمیەکە، لەو بەرزتر هەیە،بەڵام چونکە هەیبەتێکی هەیە کەس ناوێرێت دەست بۆ شتەکانی ببات،بەڵام لەوە دەچێت ماتیۆ لەیادی کردبێت هەڕەشە کردن و زیان گەیاندن بە شتەکانی ئێدوارد چ زەرەرێکی هەیە.

لەکەمترین کاتدا گەشتنە بەردەم کۆشکەکە گەورەکەی ماتیۆ و ئێدوارد دابەزی و پیاوەکانی ئەویش لەهەر چواردەورەی کۆشکەکە وەستان و لە ئۆتۆمبێلەکەیان هاتنە خوارەوە و وەک ئەوەی ئێدوارد فەرمانی پێ کردن دەستیان کرد بە گولە بارانکردنی کۆشکەکە.

لە ماوەی تەنها خولەکێک کۆشکەکەی ماتیۆ بوە گۆمی خوێن، زۆرێک لە پیاوەکانی ئێدوارد کوژرا و هەندێکیان بریندار بوون،بەڵام زیانە گەورەکە بەر ماتیۆ و پیاوەکانی کەوتبوو.

ئێدوارد بەرەو ناوەوەی کۆشکەکە چوو و پیاوەکانی لەوێ بوون و لەوە دەچوو لە نهۆمی سەرەوە ماتیۆ خۆی حەشاردابێت و کەسیان نەچوونە ئەوێ،بەرەو سەرەوە چوو و چەکەکەی ڕوو لەو دەرگایە کرد و سەیری کرد کەسی لێ نەبوو و لەناکاوێک گوێی لە دەنگی گولە بوو لە دواوەی و گەر خۆی نزم نەکردبوایە ڕەنگ بوو گیانی لەدەست دابوایە.

پیاوەکانی ئێدوارد هەرزوو گولەیەکیان لە دەستی ماتیۆ دا و کەوتە ئەرزەکە، ئێدوارد هەڵسایەوە و ئاوڕی دایەوە و سەیری تەنیشتی کرد کە ماتیۆ دەستبەسەر کراوە و پیاوەکانی ئەویان گرتوە.

بە خۆی چەکەکەی دەستیەوە بەرەو ڕووی چوو و بزەیەکی گاڵتەجاڕی کرد بەرامبەری " ماتیۆ...

ماتیۆ....

دیارە لەیادت کردوە قاچت چەندە درێژە؟! چۆن توانیت زیاتر لەو بەڕەی ژێر قاچت زیاتر بڕۆیت؟!" ئێدوارد پرسی و لەبەردەم ماتیۆ دانیشت.

" ت تکایە ئێدوارد ببورە....

إعلان

" ماتیۆ کە زانی کۆتایەتی پەشیمان بویەوە و بە ترسەوە قاەی دەکرد،بەڵام هەرزوو ئێدوارد وەستاندی و بە پشتی تفەنگەکەی لە دەمی دا و ناو دەمی هەر زوو پڕ بوو لە خوێن" قسەم بۆ مەکە، تۆ چۆن. بوێری دەکەیت بێیتە ناو ماڵەکەم و خەڵکی ناوی بکوژیت؟ دەتویست چی بکەیت ها؟ بە ئەقڵی خۆت دەهاتی و منت لەماڵەکەم دەکوشت؟ یانیش کەسێکت لە خێزانەکەم دەکوشت؟ ئەوانەی کوشتت تەنها خزمەتکارەکانم و پاسەوانەکانی بەردەم دەرگاکەم بوون،بەڵام ئەگەر من ئێستا پەندێک بە تۆ. نەدەم هەزاری وەک تۆ بیر لەوە دەکەنەوە کە دەتوانن دەستدرێژی بکەنە سەر شتەکانی من"

لەنێو ڕەڕەوەکانی نەخۆشخانە بە خێرایی ڕایدەکرد و لەبەردەم سکرتێرەکە وەستا و هەناسەی توندی دەدایەوە" نـ نەخۆشێک لێرە هەیە بەناوی داڤین کاسانۆ!!! " بە هەناسەی تەنگەوە پرسی و کچەکە سەیرێکی ناو کۆمپیتەرەکەی کرد و دواتر سەیری کچەکەی بەردەمی کرد "هەیە،بەڵام تۆ چی نەخۆشیت؟"

"من هاوڕێی ئەوم" ئەو بە خێرایەوە وای گووت و کچەکەش ساتێک بە گومانەوە سەیری کرد "ببورە بەڵام ئەو نەخۆشێکی تایبەتە ناتوانین بە ئاسانی کەسەکان بنێرینە لایان" ئەو بە داخەوە وای گووت کچەکەش ڕوخساری بێ هیوا بوو، بەڵام لەناکاو چاوەکانی گەش بوونەوە.

" بە هاوسەرەکەی بڵێ...

ئەو من دەناسێت! پێی بڵێ کەسێک بەناوی لەیلا ئەلۆیسۆ هاتوە، ئەو من دەناسێت،من لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەیان لەوێ بوومە،دەزانێت من هاوڕێی داڤینم" لەیلا بە خێرایی وای گووت و کچەکە ساتێک سەیری کرد و دواتر لە موبایلەکە ژمارەکەی ئێدواردی لێدا کە بۆ ئەوە جێی هێشتبوو کە هەر شتێک بوو پەیوەندی پێوە بکەن.

لەدوایی کەمێک زەنگ موبایلەکە وەڵام درایەوە" سڵاو لە نەخۆشخانەی هارنادی پەیوەندیتان پێوە دەکەین، بەڕێزتان ئێدوارد کاسانۆ،ن سەرپەرشتیاری داڤین کاسانۆ!"

"بەڵێ منم شتێک ڕوویداوە؟" دەنگی ئێدوارد بە هیلاکی دەهات،لەوە دەچوو لەناوەڕاستی ئەرکێکی قوڕس دابوبێت.

"بەڕێزەکەم کچێک لێرەیە بەناوی لەیلا ئەڵۆیسۆ دەڵێت کە هاوڕێی داڤین کاسانۆیە ئایە بەڕێزتان دەیناسن؟ ڕێگای پێ بدەین بچێتە لای نەخۆشەکە؟ "

" ڕێگەی پێبدە" ئێدوارد وای گووت و پەیوەندیەکەی داخست،کچەکە موبایلەکەی دانا و سەیری لەیلای کرد "دەتوانیت بچیت بیبینیت،لەژوری C23یە"


━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟

💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:

🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد

نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸

━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

2026/11/13 · 1 مشاهدة · 929 كلمة
yare.yare
إعلان
نادي الروايات - 2026