7 - الفصل 7: بەشی حەوتەم||هەناسە

ڕۆژەکان بە سادەیی تێدەپەڕین، هەموو ڕۆژەکان هەمان دیمەنی ڕابردوو لێ دەدرایەوە، داڤین سەرەڕای ئەوەی دۆخی باش نەبوو بەڵام هەردوو ئەو ئەرکانەی بە جێ دەگەیاند کە ئێدوارد پێی دابوون، هەموو ڕۆژێک بەر لەوەی ئێدوارد لەخەو هەڵبستێت دەچوو پێڵاوەکانی بۆ پاک دەکردەوە و بۆیەی دەکرد، مەلەوانگەکەش دوو ڕۆژ جارێک پاکی دەکردەوە،بەڵام چونکە ئیتر پایزە گەڵاکان هەموو کاتێک دەوەرن و ناچارە هەموو ڕۆژێک پاکی بکاتەوە.

داڤین دوایی ئەوەی مەلەوانگەکەی پاککردەوە بەرەو ژورەوە چوو و ڕاستەوخۆ چوە ژورەکەی و گەرماوی کرد، جلەکانی پۆشی و خەریکی وشکردنەوەی قژی بوو و لەناکاوێک گوێی لە دەنگی زۆر بەرز بوو، دەنگەکان لە قیژە قیژ دەچوون و هەندێک هاوار.

بەرەو لای دەرگاکە چوو و ویستی بیکاتەوە،هەر لەوکاتە لەترسدا ڕاچڵەکی کە دەنگی تەقەی یەک لەدوای یەکتری بیست.

بەترسەوە لەدەرگاکە کشایەوە کە دەنگی تەقەکان زیاتر دەبوون و دەنگی قیژەکان زیاتر دەبوون،دەستی بە توندی لەسەر گوێچکەی دانا کە دەنگی قیژەکانی دەبیست.

دەنگەکان تا دەهاتن زیاتر دەبوو، وە قیژەکان کەمتر،دەنگی شکان و ورد بوونی کەلوپەلەکان، داڤین دڵنیا بویەوە کە ئەوە هێرشێکە،بەڵام نازانێت کێیە و چی دەوێت، بۆیە باشترین بیرۆکە کە بۆی هات ئەوە بوو خۆی بشارێتەوە.

سەیری ژورەکەی کرد و نەیدەزانی لەکام لایە خۆی بشارێتەوە،هیچ جێگایەکی وەهای لێ نەبوو کە خۆی لەناودا بشارێتەوە،تاکە جێگا شکی بۆ ببات ژێر جێگاکە بوو،چونکە جێگاکەشی وەک جێگاکانی تر سادە نەبوون و ژێرەوەی دۆڵابێکی درێژ بوو دەبوایە دەرگای دۆڵابەکەی بکردبوایەوە و ئەوسا بچوبایە ژورەوە.

هەر چۆنێکی کردبێتی دەرگاکەی کردەوە و لەئەرزەکە ڕاکشا و چوە ژێر جێگاکە و خۆی لەگەڵ دیوارەکە کردە یەک و دەرگای دۆڵانەکەی بە قوڕسی داخست، بەترسەوە دەستی لەسەر دەمی بوو تاوەکوو هیچ دەنگێکی لێوە دەرنەچێت.

دڵی هێندە خێرا لێی دەدا دەترسا کە کەسەکانی دەرەوە گوێیان لەدەنگی دڵی بێت،لەناکاو گوێی لە کردنەوەی دەرگای ژورەکەی بوو کە بەهەموو هێزەوە کرایەوە و هەناسەکانی سەخت بوون لە نێو سیەکانی.

دەستی لەسەر دەمی توندتر کرد کاتێک گوێبیستی دەنگی گولەکان بوو لە ژورەوە و لەناکاوێک ڕاچڵەکەی کە هەستی بە ئازارێکی زۆر کرد لە قاچی، دەیزانی ئەو ئازارە بەهۆی چیە بەڵام لەترسی گیانی هیچ دەنگێکی لێوە نەهات، دەنگی گولە زۆرەکان لەژورەکەی نەمان و فرمێسکی چاوەکانی کەوتن کاتێک ئازارەکە تا دەهات زیاتر و زیاتر دەبوون.

وەک ئەوە وابوو دەرزی یەک لەدوای یەکتری لەناو قاچی ڕابکەن، فرمێسکەکانی بەبێ وەستان دەکەوتنە خوارەوە، دەنگی گولەکان هێشتا دەهاتن.

ئازاری قاچی تا دەهات زیاتر و زیایر دەبوون،دەستی لەسەر دەمی لادا و هەناسەی قوڵی هەڵدەمژی و هەوڵیدەدا دان بەخۆیدا بگرێت و هاوار نەکات، لەناکاو ئەو گۆرانیەی بەیاد هاتەوە کە دایکی فێری کردبوو کە بچووک بوو و هەرجارێک ئازارێکی هەبوایە دەیگووت و بەردەوام دەبوو تاوەکوو ئازارەکەی کەم دەبوویەوە.

بە دەنگی چرپەوە و چاوی پڕ لەفرمێسکەوە دەستی بە وتنی وشەکان کرد.

چۆلەکەکان باڵەکانیان شکاوە

هیچ دایکێک لێرە نەماوە

فڕین حەزی ئەوانە

ڕەنگی باڵەکانیان زۆر جوانە

چۆلەکەکان باڵیان شکاوە

هیچ دایکێک لێرە نەماوە

ئەو بچوکە و حەزی زۆری هەیە

لێرە یاسای نەفڕین بۆ ئەو هەیە

یاساکان بۆ ئێمە کار ناکا

هیواکان لەناو دەچن

لێرە چۆلەکەیەکی باڵ شکاو هەیە

دایکی ونە و لەم ناوە نیە

فرمێسکەکانی وەک جۆگەڵە دەکەوتنە خوارەوە و بەچرپەوە گۆرانیەکەی دەوت،دەنگی نزم و چرپە بوو، هێواش هێواش چاوەکانی کز دەبوون و دەنگی نەدەما،لەناکاو چاوەکانی داخرا و دەنگی نەما، بێ ناز و بێ کەس لەژێر جێگاکە مایەوە و خوێن لە قاچی دەچۆڕا وەک جۆگەڵەی ئاو.

لەناو کۆمپانیا بوو و بێ خەبەر بوو لەوەی کە هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی، لەدەرگای ژورەکەی درا و مۆڵەتی دا و دەرگاکە کرایەوە، ئێدوارد سەیرێکی دەرگاکەی کرد و کاتێک کەسەکەی بینی ڕوخساری ئاسایی بوو.

" سڵاووو کوڕی قۆز، چۆنیت؟ بیری منت نەدەکرد ئەم ماوەیە؟" کوڕەکە بە بزەوە وای گووت کاتێک هاتە ژورەوە و لەبەردەم ئێدوارد و وەستا و دەستی بۆ تەوقە ڕاگرت،ئێدوارد بە ڕوخسارێکی بێزاریەوە تەوقەکەی کردەوە و سەیرێکی کوڕەکەی کرد.

"یەکێ نەزانێت ساڵێکە نەمبینیویت! تەنها چوار ڕۆژ چویتە ئەمریکا! "ئێدوارد بە بێزاریەوە وای بە هاوڕێ هەزەلیەکەی گووت و ئەویش ڕوخسارێکی خەمباری ساختەی دروست کرد "تۆ زۆر خراپیت ئێدوارد! براژنی داماوم چۆن ئەو چەند مانگە لەگەڵ تۆ لەیەک ماڵدا ژیاوە؟"

إعلان

"قسەی پڕ و پوچ مەکە شۆن ، بەم نیوەڕۆیە کارت نیە هاتویتە ئێرە؟"ئێدوارد بە بێزاریەوە پرسیاری لە هاوڕێکەی کرد و ئەویش هەر زوو چوە سەر قەنەفەکان لەبەرامبەر ئێدواردا دانیشت و دەستەکانی خستە پشتی سەری" دڵم بەخۆم خۆشە هاوڕێیەکم هەیە! نا گیاکەم کارم نیە، بە جولیام گووت لەبری من کارەکان ڕایی بکات و شەوێکی تایبەتی پێدەدەم! "شۆن بە خوێڕیەتیەوە وای گووت و ئێدوارد ئەو قەڵەمەی لەدەستی بوو بۆی هاوێشت.

"هەڵسە لەبەر چاوم تۆ خەریکی بەرتیلدانی بە کارمەندەکانم! گەمژە بڕۆ سەر کارەکەت! "ئێدوارد بە توڕەییەوە وای گووت و شۆن هیچ خۆی تێک نەدەدا،ئەو چاک هاوڕێکەی دەناسێت و دەزانێت چی ئەو توڕە دەکات و چی هێوری دەکاتەوە!

ویستی قسە بکات بەڵام بەر لە قسەکردنەکەی لەدرگاکە درا و ئێدوارد گووتی وەرە و لەوکاتەش یەکێک لە پاسەوانەکانی ئێدوارد بوو کە بە هەناسە تەنگیەوە هاتە ژورەوە "گەورەم....

گەورەم چەکدارەکانی کۆستانۆ بەسەر کۆشکیان داداوە و گولە بارانیان کردوە،پیاوەکانمان چوونەتە ئەوێ ئێستا گوتیان کەسیان بە زیندوی نەهێشتوە لەوێ!"

هەر لەدوای قسەی پاسەوانەکە ئێدوارد و شۆن بەرز بونەوە و ئێدوارد بە توڕەییەوە لەپشتی مێزەکە لاکەوت و لەژورەکەی چوە دەرەوە،شۆن بەدوایدا دەچوو و ئەو زۆر ترساو دیار بوو.

لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بوون و ئێدواردا زۆر بەخێرایی لێی دەخوڕی،شۆن سەیری ئێدواردی دەکرد و دەترسا لەوەی قسە بکات!" ئێدوارد براژنیش.....

" هەر زوو ئێدوارد قسەی پێ بڕی "بێدەنگبە شۆن بێدەنگبە،هیچ قسەیەک مەڵێ!" ئێدواردا بە توڕەییەوە وای گووت و خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی زیاتر کرد.

دووری ڕێگاکە نیو کاتژمێر بوو، بەڵام خێرایەکەی ئێدوارد تەنها دەخولەکی خایەند،بەخێرایی ئۆتۆمبێلەکەی وەستان کە بوە هۆی ڕەشبوونی جێگای تایەکان و دەنگێکی بەرزی ئیستۆپەکە.

بەخێرایی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و ئێدوارد بەنێو تەرمی پاسەوانەکانی دا دەڕۆیشیت و کە چوە ناو کۆشکەکە دیمەنی وێران بوونی کۆشکەکەی و تەرمی خزمەتکارەکان و ڕەنگی خوێن لەبەردەم چاوەکانی بوو، لەناو ئافرەتەکاندا چاوی بەدوای داڤیندا دەسوڕاند،نەیدەزانی بۆچی بەڵام هەستی بە قوڕسایەکی توند دەکرد لەسەر دڵی کە ئێستا بەدوای تەرمی ئەو کچە دادەگەڕێت هەرگیز نەیویستوە بیبینێت!

لەنێو هۆڵەکە سێ تەرم هەبوون،بەڵام هیچیان هی داڤین نەبوون، بەرەو چێشتخانەکەش چوو و لەناو تەرمی خزمەتکارەکاندا دەگەڕا و لەوێش داڤین نەبوو، بیرکردەوە کە دەکرێ لە ژورەکەی خۆی بوبێت و بەرەو ئەوێ چوو، شۆن لە چێشتخانەکە بە تاساوی مایەوە کاتێک کەسێکی بینی لەناو خزمەتکارەکان "کلارا؟!!!!.." بەخێرایی بەرەو لای چوو و دەستی لەسەر ملی دانا و هەناسەیەکەی ئاسودەیی دایەوە کە هەستی بەلێدانی دڵی کرد.

ئێدوارد چوە بەردەم دەرگاکەی داڤین و بینی کراوەیەوە و دڵی بەخێرایی لێیدەدا کە بینی ژورەکەی ئەویش هەمووی گولە باران کراوە،بەرەو گەرماوەکە چوو بەڵکوو داڤین لەوێ بێت، بێ هیوا بوو کە ئەوی نەبینی لەوێ.

کە گەڕایەوە شتێکی بەر چاو کەوت، خوێن لەلایەکی جێگاکە دزەی کردبوو، بەخێرایی دانەویەوە و دۆڵابەکەی کردەوە و خۆی نزم کردەوە تا ژێرەوەی ببینێت و هەناسەیەکی توند لە سینەی قەزی بوو کە داڤینی بینی لەوێ بێ هۆش کەوتوە!

بەخێرایی دەستی درێژ کرد و دەستەکانی داڤینی گرت و ڕایکێشا تاوەکوو بێتە دەرەوە و هێنایە دەرەوە، بەخێرایی دەستی لەسەر ملی دانا تا بزانێت هێشتا زیندوە یاخود نا! کە هەستی بە لێدانە کەمەکانی دڵی داڤینی کرد خۆشی نەیزانی بۆ بەخێرایی داڤینی لەباوەش گرت و چاوەکانی داخست.

شۆن

داڤین و ئێدوارد

بەخوا جەماعەت لە سبەینێوە هەڵساوم هیچم نەهاتۆتە مێشکممممم بەو نیوە شەوە شت هاتە مێشکم وتم ناخەوم تا بۆتانی دەنوسم و بڵاوی دەکەمەوە، جاااا شۆن ئەکتەرە ناوی ڕاستەقینەی خۆی

شۆن مێدندێس

shawn mendes


━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟

💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:

🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد

نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸

━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

2026/11/13 · 0 مشاهدة · 1159 كلمة
yare.yare
إعلان
نادي الروايات - 2026