6 - الفصل 6: بەشـی شەشەم||ساردی گەرم

" دەتوانم دەستشۆرەکە بەکار بهێنم؟" داڤین بە چرپەوە پرسی کاتێک لەنزیک ئێدوارد دانیشتبوو، سەیرێکی دەوروبەرت کرد و دواتر نیگاکانی خستە سەر داڤین و سەری بەئەرێنی لەقاند "بەڵێ بەڵام گفتوگۆ لەگەڵ کەس مەکە و بە پەلە بگەڕێوە!" وای گووت و داڤین سەری بە ئەرێنی لەقاند و هەڵسایەوە.

لەیەکێک لەو کارگوزارانەی ئەوی پرسی و ڕێگای تەوالێتەکەی نیشاندا و ئەویش چوە ئەوێ، هەستی دەکرد هەرچی خواردوە دەیهێنێتەوە،بەڵام تەنها هڵنجی دەهات و هیچی نەدەهێنیاوە!

ئەم چەند ڕۆژەی بەو جۆرەی بەسەر بردوە، دکتۆر ئاگاداری کردبویەوە کە ئەم هەفتەیە بەو جۆرە تێدەپەڕێت،چونکە گەدەی بچووک بۆتەوە و هەموو خواردنێکی بە ئاسانی پێ هەزم ناکرێ.

دەمی سڕیەوە و لەئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد و مکیاژەکەی کەمێک چاککردەوە و لەوساتە دوو کچ هاتنە ژورەوە و بە بزەوە خەریکی قسە کردن بوون "خوایە گیان تۆ بەڕێز کاسانۆت بینت؟ چەندە قۆز بوە! ئەم پیاوە هیچ نازانێت ناشرین بوون چیە!"

کچەکەی تر سەری بە ئەرێنی لەقاند و بزەی کرد "بیستم هاوسەرگیری کردوە، بێگومان ئەو کچە بەبەخترین مرۆڤی سەر زەویە، پیاوێکی وەها جوان و قۆزی بۆتە هاوسەر و هێندە دەوڵەمەندە هەرچی بوێت بۆی دەیکات! "

داڤین بزەیەکی گاڵتەجاڕی کرد و لەگەرماوەکە چوە دەرەوە، ڕەنگە هەموو خەڵک وا بیر بکەنەوە کە ژیانێکی زۆر خۆشی هەیە، چونکە ئێدوارد زۆر قۆز و دەوڵەمەندە،کەس ئەو ڕووەی ئێدواردی نەبینیوە کە ئەو بینیویەتی.

بەرەو لای پیاوەکان چوو و لەدورەوە سەیرێکی ئێدواردی کرد،کچەکان ناحەقیان نەبوو کە وایان دەگووت، ئێدوارد هەموو ستاندارتێکی پیاوی قۆزی تیایە، لوتی ڕێک و تیژە، چاوەکانی قاوەیەکی تۆخ و شوکڵاتەییە، لێوەکانی باریک بوو،بەڵام هێندە نا کە ناشرینی کردبێت! برۆکانی تیژ و پڕ بوو، گەردەنی درێژ و ڕێک،ڕیشە تەنکە ڕەشەکەی زیاتر قۆزی کردبوو.

لەنزیک ئێدواردەوە دانیشت و ئەویش بۆ ساتێک سەیری کرد و دواتر ڕووی کردەوە لای پیاوەکان و قسەی لەگەڵ ئەواندا دەکرد، بۆ داڤین ئاهەنگێکی زۆر بێزارکەر بوو، کەس نەبوو قسەی لەگەڵ بکات، بەناچاری گوێی لە قسەکانی ئێدوارد و هاوبەشەکانی دەگرت کە لەسەر بابەتی کار دەیانکرد.

لەکۆتایدا ئاهەنگە بێزارکەرەکە بەکۆتایی هات و ئێدوارد هەڵسایەوە و داڤینیش لەگەڵ ئەو هەڵسایەوە، بەرەو دەرەوە چوون و داڤین لەدواوەی ئێدوارد دەچوو،بەڵام چونکە ئێدوارد هەنگاوەکانی خێراتر بوون بە پێشی داڤینی دەدایەوە.

لەناکاوێک داڤین قاچەکانی لێک گیر بوو خەریک بوو بکەوێت، بەڵام بەختی باشی ئەو کەسێک کەمەری گرت و ئەوی گرتەوە، هەناسەیەکی قوڵ لەدەمی داڤین هاتە دەرەوە و چاوەکانی توند داخستبوو و چاوەڕێی ئازاری دەکرد کە بیچێژێت! بەڵام چاوەکانی کردەوە کاتێک هەستی بەو دەستانە کرد.

"تۆ باشیت خاتوو.....

داڤین؟! ئایی خوایە گیان چ سوتفەیەکی جوانە؟ چی دەکەیت لێرە؟" پیاوەکە سەرەتا بە سادەیی وای گووت و دواتر بە شۆکەوە ناوی هێنا کە بەتەواوی داڤینی بینی.

"ڕامۆس! ؟" داڤین بە چرپەوە ناوی هێنا و ئەویش دەستەکانی هێشتا لەسەر کەمەری داڤین بوو و بزەیەکی کرد و داڤین خۆی ڕاستکردەوە " ماوەیەکی زۆرە تۆم نەبینیوە،ئەو هەموو کاتە لەکوێ بوویت؟" ڕامۆس بەخەندەوە پرسی و داڤین بێزار ببو بەهۆی دەستەکانی ڕامۆس و وسیتی کە دەستەکانی ئەو لەسەر هی ئەو دابنێت، بەڵام

لە بەختە خراپەکەی لەو ساتە ئێدوارد گەڕابواە دواوە و ئەو دیمەنی بینی.

لە دوورەوە لە دیمەنێکی ڕۆمانسی دەچوو! بە توڕەییەوە بەرەو لایان چوو و دەستەکانی ڕامۆسی بەتوندی لەسەر کەمەری داڤین لادا و هێندە توند و خێرا بوو کە بوە هۆی ئەوەی ڕامۆس کەمێک بە پشتدا بچێت.

"تۆ بە چ مافێک لێرە دەست لە هاوسەرەکەی من دەدەیت؟" ئێدوارد بە توڕەییەوە وای گووت و لەو لایەشەوە دەستەکانی داڤینی توند گرتبوو.

"هـ هاوسەر؟!" ڕامۆس بە سەرسامیەوە وای گووت و ئێدوارد نەیدەویست لەبەردەم ئەو خەڵکەی ئەوێ درامایەک دروست بکات و ببێیە سەردێڕی هەواڵەکان،بۆیە بەبێ قسە کردن بەرەو دەرەوە چوو و داڤین هەستی بە ئازاری دەستی کرد و دەیویست کە دەستی لەنێو دەستە گەورەکانی ئێدوارد بهێنێتە دەرەوە.

دەترسا لەوەی پێی بڵێت، بەڵام ئازاریشی زۆر بوو، کە گەشتنە لای ئۆتۆمبێلەکە داڤین بەدەستەکەی تری دەستی ئێدواردی گرت "تکایە دەستم ئازار دەدەیت!" داڤین بە کزیەوە وای گووت و ئێدوارد هێندە توڕە بوو کە هەستی بەوە نەکردبوو چەند بە توندی دەستەکانی داڤینی گرتبوو.

دەستەکانی بەردا و ڕوخساری هێشتا گرژ بوو "نەمگووت لەلای من زیاتر نەچیتە لای کەس ها؟ چونە باوەشی پیاوێکی تر یانی چی؟ " ئێدوارد بە توڕەییەوە وای گووت و داڤین سەیری ئەرزەکەی کرد.

إعلان

"نەچوومەتە باوەشی کەسەوە تەنها خەریک بوو بکەوم و ئەو گرتیمیەوە" داڤین بە کزیەوە وای گووت و ئێدوارد گوێی بۆ نەگرت و وای لێکرد سەربکەوێتە ناو ئۆتۆمبێلەکە و خۆشی چوە ناوێ و لەوکاتە شۆفێرەکە دەستی بە شۆفێری کرد.

داڤین دەستی خۆی لەنێو دەستەکەی تری نابوو و مەساجی بۆ دەکرد، جێگای پەنجە گەورەکانی ئێدواردی لەسەر دروست ببو، ئێدوارد نیگایەکی لێ کرد و دواتر سەیری دەرەوەی کرد.

دوای ماوەیەک گەشتنەوە کۆشکەکە و ئێدوارد دابەزی و داڤینیش بەدوایدا دابەزی، بەرەو ژورەوە چوون و ئێدوارد بەرەو ژورەکەی چوو و داڤینیش بەرەو ژورەکەی خۆی چوو.

بەرەو گەرماوەکە چوو و جلەکانی داکەند و بیجامە و بەدیەکی نەرمی خەوی پۆشی و چوە سەر جێگاکەی، ئەمڕۆ زۆر هیلاک ببو، هەموو گیانی ئازاری هەبوو.

چاوەکانی داخست تاوەکوو خەوی لێ بکەوێت و هەموو ئازار و خەمەکانی لەیاد بکات، هەرزوو فرمێسکی چاوانی کەوتە خوارەوە.

دوایی ماوەیەک لە شەڕکردن لەگەڵ دڵ و مێشکی کەوتە ناو خەوە، بێ خەبەر لەوەی لەدەوروبەری چی ڕوودەدات، جەستە بێ نازەکەی لەسەر جێگاکە کەوتبوو و چاوەکانی داخرابوون.

ئێدوارد لەژورەکەی هاتە دەرەوە و بەرەو ژورەکەی داڤین چوو، دەرگاکەی کردەوە و چوە بەردەم داڤین و نزم بویەوە و ئەو دەستەی گرتبووی لەژێر جێگاکە بەهێمنی دەری هێنا و سەیرێکی کرد.

دەستی بۆ گیرفانەکەی برد و مەلهەمەکەی دەرکرد و کەمێکی لەسەر دەستی داڤین دانا و بە نەرمی بۆی بڵاو کردەوە و دواتر دەستی خستەوە ژێر پێخەفەکە،کەمێک لە داڤین ڕاما و دواتر لەو ژورەکە چوە دەرەوە.

ئەو پیاوی خۆشویستن و ئاشقایەتی نیە،پیاوێک نیە بۆ ئافرەتان بکەوێت، هەمیشە ئافرەتەکان کەوتونەتە بەردەمی و چۆکیان بۆی داداوە، وە گرنگترین شت سەرەڕای خراپ ڕەفتارکردنەکانی دڵی خراپ نیە،تەنها پێویستی بە کەسێکە، کەسێک فێری بکات نەرمی بنوێنێت، کەسێک کە فێری بکات میهرەبانیەکەی نیشانی کەسەکان بدات لەکاتی پێویست.

هەموو خراپەکارێک هۆکارێکی هەیە کە بۆتە هۆی خراۆ بوونی، وە بێگومان هەمویان کلیلێکیان هەیە لەدڵیان کە وایان لێدەکات کەسایەتیە خراپەکە کپ بێت،تەنها پێویستی بە کەسێکی گونجاوە تاوەکوو ئەو کلیلە بهێنێتە دەرەوە و دەرگایی دڵی پێ بکاتەوە.


━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟

💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:

🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد

نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸

━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

2026/11/13 · 1 مشاهدة · 977 كلمة
yare.yare
إعلان
نادي الروايات - 2026