5 - الفصل 5: بـەشـی پێنجەم|| هاوسەر؟!

"تۆ ناوت چیە؟" داڤین بە کزیەوە پرسی کاتێک کچەکە یارمەتی دا لەسەر جێگاکە پاڵبکەوێت و پێخەفەکەی بەسەر دادایەوە "من ناوم کلارایە خاتوون، نزیکەی چوار ساڵە لێرە کار دەکەم" ئەوکچە کە لەسەرەتاوە لەگەڵ داڤین بوو بە بزەوە وای گووی و ئەویش سەری بەئەرێنی لەقاند.

" سوپاس کە هێندە یارمەتی منت داوە و بەمنەوە هیلاک بویتە" داڤین بە کزیەوە وای گووت کاتێک لەسەر جێگاکە پاڵکەوت و کلاراش بزەیەکی کرد" ئەمە ئەرکی منە خانمەکەم، پێویست بە سوپاس ناکە، ئێستا بخەوە و دوای کە هەڵسایتەوە خواردنت بۆ ئامادە دەکەم" کلارا وای گووت و لەژورەکە چویە دەرەوە و داڤینیش چاوەکانی کە هیلاک ببون کەوتە خەوە.

ئێدوارد لەسەر مێزەکە دانیشت و سەیری کچەکانی کرد کە بەترسەوە لەلایەک وەستاون و چاوەڕێی هەر فەرمانێکی ئەون" ئەو کچە هەژارە لەکوێیە؟" ئێدوارد بە دەنگێکی توندەوە وای گووت و کلارا بەترسەوە کەمێک نزیک بویەوە لەمێزەکە و دەستەکانی لەنێو یەکتری بوون "گەورەم دوێنێ شەو لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری گەدەی بۆکرا،لەناو خواردنەکە لەبری خوێ سۆدە هەبوو،بەو هۆیەش بەشێکی زۆری گەدەی بریندار کردبوو، ناچار بوونە هەندێک گەدەی ببڕن، ئەو لەئێستادا پێویستی بە پشوو هەیە، گەر کارێک هەیە دەبێت ئەو بیکات بەمنی بسپێرە بۆتی دەکەم" کلارا هەرچەندە دەترسا بەڵام ناچار بوو ئەوانە بێڵت،تاوەکوو گەورەکەی لەهیچ و خۆڕای سزای داڤین نەدات.

" چەندی دەوێت تاوەکوو چاک دەبێتەوە؟ " ئێدوارد پرسی و کلارا دەستەکانی لەنێو یەکتری گووشی" گەورەم بەلانی کەم هەفتەیەکی دەوێت تا برینەکانی دەرەوە چارە ببن و ئەوانەی ناوەشی نازانم کەی چاک دەبێتەوە!"

" چوار ڕۆژی تر ئاهەنگێک هەیە، جلی بۆ دابنێن و پێی بڵێن کە دەبێت تا ئەو کات چاک بوبێتەوە"ئێدوارد بەبێ گرنگی پێدانەوە وای گووت و لەسەر مێزەکە هەڵسایەوە و بەرەو ئۆفیسەکەی چوو کە لەماڵەوە بوو.

کلارا قاپێک شۆربای ئامادە کرد و بەرەو ژورەکەی داڤین چوو و بینی کە داڤین بەخەبەرە و لەجێگای خۆی پاڵکەوتوە" خانمەکەم هەڵساویت! شۆربام بۆ هێناویت"کلارا بەبزەوە وای گووت و خواردنەکەی لەسەر جێگاکە دانا و لەنزیکی داڤین دانیشت و بە کەوچک شۆربای دەدایە داڤین و هەر لە چوارەم دانە مڵاک داڤین دەمی گەڕاندەوە "بۆم ناخورێت"

کلارا هەناسەیەکی هەڵمژی و سەیری داڤینی کرد" خانمەکەم گەورەم لەسەر خوانەکە پێی گووتم کە چوار ڕۆژی تر ئاهەنگێک هەیە و دەبێت تۆش بۆ ئەوێ خۆت ئامادە بکەیت، هیوادارم تا ئەو کاتە برینەکەت باشتر بێت" کلارا بە خەمەوە وای گووت و داڤین کەمێک سەرسام بوو.

بردنی ئەو بۆ ئاهەنگێک دەکرێ مانای چی بێت؟ یانی بەچ ناوێک دەیبات؟ چۆن بەخەڵکەکەی دەناسێنێت؟ سەیری کلارای کرد" چ ئاهەنگێکە؟"

" بڕوا بکە نازانم،تەنها گوتی با تا ئەو کاتە باشبێتەوە! "کلارا وای گووت و داڤین لێوەکانی لەسەر یەکتری دانا و بیری دەکردەوە دەبێت شتێکی سادە بێت نەوەک گرنگ!

ڕۆژەکان بەخێرای تێدەپەڕین و برینەکەی داڤین کەمێک باشتر بوو و دەیتوانی کەمێک لەسەر قاچەکانی بڕوات و ئەو ڕۆژە داهات کە دەچوونە ئاهەنگەکە،لەبەردەم ئاوێنەکە سەیری خۆی کرد،جەستەی لاواز بوە،پێچەوانەی پێشتر کە جسمێکی پڕی هەبوو،بەڵام ئێستا هەندێک لاوازی پێوە دیارە.

هەرچەندە ئێستا کەمێک کێشی لەدەستداوە،بەڵام هێشتا جسمە پڕ و جوانەکەی بە قەشەنگی مابویەوە، ئەو درێسە ڕەشەی بۆی هاتبوو،کە سادە و ساکار بوو زۆر جوان دەدرەوشایەوە لەبەری.

قژی بە ئاسایی واڵا کرد و کەمکێک مکیاژی کرد و ئەو پارچە ئێکسواراتانەی بۆی هاتبوون پۆشی و لەئاوێنەکە سەیرێکی خۆی کرد،هیچ لەوە نەدەچوو لەم ڕۆژانە نەشتەرگەری بۆ کرابێت.

لەدەرگاکە چویە دەرەوە و لەناو هۆڵەکە وەستا و چاوەڕێی هاتنی ئێدوارد بوو،نەیدەزانی ئاخۆ بەتەواوی خۆی ئامادە کردوە یاخود نا، بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆی دا تاوەکوو جوان دەربکەوێت!

ئێدوارد لەپەیژەکانەوە هاتە خوارەوە و سەرنجی کەوتە سەر داڤین کە لەهۆڵەکە بوو،داڤین کە گوێی لە دەمگی پێڵاوەکانی ئێدوارد بوو سوڕایەوە و سەیری کرد،ئێدوارد بەتەواوەتی پێچەوانەی ناخیەتی! ڕوخساری جوان و کەشخەیە، ڕیشی ڕەش و پڕە،وە برۆکانی درێژ و پڕن، وە چاوەکانی لەهەڵۆ دەچوون،قاتە ڕەشەکەی بەری تەواو سەرنجبەر بوو.

ئێدوارد کە داڤینی بینی کەمێک سەرنجی برد،بەڵام هەرزوو سەرمجی لەسەر لادا و ڕوخسارە بێ هەستەکەی خۆی بەدەرخستەوە و بەرەو لای دەرگای سەرەکەی چوو "بەدوامدا وەرە" ژەر ئەوەندەی گووت و داڤین بەدوایدا چوو و لەگەڵ ئەو چوە دەرەوە لە ماڵەکە و سەرکەوتنە ناو ئۆتۆمبێلەکە.

تەواوی کاتەکە سەیری ڕێگاکەێ دەکرد ،ماوەیەکی زۆر دەبێت دەرەوەی نەبینیبوو، بیری هاوڕێکەی دەکرد، ماوەیەکی زۆرە قسەی لەگەڵ نەکردوە و دەردە دڵی خۆی لەلا باس نەکردوە، تەنانەت ناوێرێت بە ئێدوارد بڵێت ڕێگای پێبدات پەیوەندی بکات، دەترسێت لەوەی سزای بدات.

إعلان

دوایی کەمتر لە نیو کاتژمێر گەشتنە ڤێلاکە و هاتنە خوارەوە، ئێدوارد لەبەردەم دەرگاکە وەستا و داڤین دابەزی و ویستی بڕوات، بەڵام هەرزوو قۆڵەکانی گیران لەلایەن ئێدواردەوە.

"وەک سواڵکەر بەتەنها لەو ناوە مەخولێوە،قۆڵم بگرە و لەلای من دوور مەکەوە تا ئەوکاتەی خۆم پێت دەڵێم" ئێدوارد بە توڕەییەوە وای گووت و داڤین قوڕگی پڕ گریان بوو و بە شەرمەزاریەوە دەستی خستە ناو قۆڵی ئێدواردەوە و قۆڵی گرت.

چونە ژورەوە و ئەوێ هەمووی ڕازاوە بوو،وە پڕ بوو لە خەڵکی ناودار و کەسانی دەوڵەمەند، ئافرەتانی زۆر جوانی لێ بوو، جلەکانیان دەدرەوشایەوە، هەمویان خۆیان لەنێو خشڵە گرانبەهاکانیان هەڵنابوو، وەک بڵێی ئەمە ئاهەنگێکی بازرگانی نەبێت و ئاهەنگی خۆ نمایشکردن و نیشاندانی خشڵەکانیان بێت.

"بەڕێز کاسانۆ خۆشحاڵم کە دووبارە جەنابتم بینیەوە!" یەکێک لە پیاوەکان بە نزەوە وای گووت و دەستی بۆ تەوقە درێژ کرد و ئێدواردیش تەوقەی لەگەڵ کردەوە و بزەیەکی سووکی کرد " منیش خۆشحاڵم کە دووبارە جەنابتم بینیەوە بەڕێز بورگیۆ"

"بیستم ئەم ساڵ کارەکانت زۆر بە باشی تێپەڕین! بە بۆنەیەوە ئەمە هاوسەرەکەتە؟ " پیاوەکە بە بزەیەکی سەیرەوە وای گووت و ئێدوارد لەناوەوە بێزار ببو،بەڵام بەسەر خۆیدا نەهێنا و بزەیەکی کرد "وایە کارەکانم ئێستا باشتر بونە،چونکە ئەمساڵ زۆر کارم کردوە، وە بەڵێ ئەمە هاوسەرەکەمە، داڤین کاسانۆ"

" ئۆهـ بەڕاستی خانمێکی جوانە،تۆ لە هەڵبژاردنی شتە باشەکان شارەزایت،بەڕێز کاسانۆ" پیاوەکە بە بزەوە وای گووت و داڤین هێشتا سەرسام بوو بەوەی ئێدوارد ئەوی وەک هاوسەری خۆی ناساند، چاوەڕێ بوو ئەو وەک یەکێک لە لەشفرۆشەکان یاخود خزمەتکارێک یان هەر شتێکی تر، بەڵام چاوەڕێ نەبوو بڵێت هاوسەرەکەم.

جەستەی پێشوتری داڤین

جلی داڤین


━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟

💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:

🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد

نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸

━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

2026/11/13 · 1 مشاهدة · 931 كلمة
yare.yare
إعلان
نادي الروايات - 2026