نیوەی شەو بوو کە داڤین چیتر بەهۆی ئازارەکەی سکی بەرگەی نەگرت و بە ئازارەوە بەرەو هۆڵەکە چوو و ویستی بەرەو دەرگای سەرەکەی بچێت،بەڵام نەیتوانی و کەوتە ئەرزەکە،هەستی دەکرد هەڵنجی دێت و نەیدەویست لەم ناوە خواردنەکە بهێنێتەوە،بە خۆخشاندن و گریانەوە گەشتە لای دەرگاکە و دەرگاکەی کردەوە.
هەرکە دەرگاکەی کردەوە بەرەو لایەکی دەرگاکە چوو و کەوتە ئەرزەکە،هەرچی لەناو جەستەی هەبوو هێنایەوە،هەستی بە تامی ئاسن دەکرد لەناو دەمیدا، گیانی زۆر ئازاری هەبوو، بەتایبەتی سکی زۆر ئازاری دەدا.
یەکێک لە خزمەتکارەکان کە لە چێشخانەکە بوو گوێبیستی دەنگەکە بوو و بەرەو لای هات و بەهەموو هێزیەوە قیژاندی کە داڤینی بینی لەو کەوتوە و پێشی یەک گۆمی خوێنی گەورەیە.
"ئایی خوایە تۆ باشیت؟" بە ترسەوە نزیکی داڤین بویەوە و ئەویش هیچ ئاگاداری دەوروبەری نەبوو، تەنها دەیزانی هەرچی شلەی ناو گەدەیەتی داوای هاتنە دەرەوە دەکات.
بەخێرایی هەڵسایەوە و بە ڕاکردن بەرەو ژورەکەی ئێدوارد چوو،هەرچەندە دەیزانی ئێستا ڕەنگە ئێدوارد خەوتبێت،بەڵام دەیزانی ناتوانێت بەبێ پرسی ئەو بستێک داڤین لەم ماڵە بباتە دەرەوە.
لەدەرگاکەی دا و دەنگی ئێدوارد هات کە وتی وەرە، دەرگاکەی کردەوە و ئێدوارد کە بینی خزمەتکارەکە بەو شێوەیە لەبەردەم دەرگاکە وەستاوە و ڕەنگی سپی هەڵگەڕاوە، سترێس لەسەر ڕوخساری دەرکەوێت.
" چیت دەوێت بەم نیوەشەو ؟" ئێدوارد بە بێزاری پرسی کاتێک خەریکی وشک کردنەوەی قژی بوو و دیار بوو دەمێکە لە گەرماو هاتۆتە دەرەوە "گـ گەورەم داڤین، ئەو لەخوارەوە خەریکە دەمرێت،بەردەمی بۆتە گۆمی خوێن" خزمەتکارەکە بە ترسەوە وای گووت و ئێدوارد بەرەو دەرگاکە چوو و برۆکانی گرژ کرد" با بمرێت بەمن چی؟ بێزارم مەکە و بڕۆ لێرە!" ئێدوارد بە بێزاریەوە وای گوت و ویستی دەرگاکە دابخات بەڵام خزمەتکارەکە بە ترسەوە لەبەردەم دەرگاکە وەستا.
" توخوا گەورەم ئەو کچە دەمرێت، وەک کانی خوێن لەدەمی دەڕژێ" خزمەتکارەکە بەترسەوە وای گووت و ئێدوارد بەبێزاریەوە بەرەو دەرەوە چوو و هێشتا بابەتەکەی بە جدیەوە وەرنەگرتبوو و بەدوای کچەکە چوو و کاتێک چوە بەردەم دەرگاکە و بینی کە داڤین لە ئەرزەکەوە کەوتوە و بەردەمی هەموو گۆمێکی خوێنە.
بەخێرایی نزم بویەوە و دەستی بەرەو لای ملی داڤین برد تابزانێت هێشتا دڵی لێدەدا یاخود نا، دەستی لادا و موبایلەکەی دەرکرد و پەیوەندی بە شۆفێرەکەی کرد "یەکێک لە خزمەتکارەکان نەخۆش کەوتوە وەرە بیگەیەنە نەخۆشخانە" کۆتایی بە پەیوەندیەکە هێنا و سەیری کچەکەی کرد.
"تۆش لەگەڵی بڕۆ " ئێدوارد وای گووت و بەرەو ژورەوە چوو و کچەکە سەرسام بوو بەوەی چەندە بەبێ بەزەی لێرە جێی هێشتوە! بەرەو لای داڤین چوو و هەوڵیدا بەهۆش خۆی بیهێنێتەوە بەڵام هیچ جوڵەیەک لەداڤینەوە نەبوو.
بێ ناز و بێ کەس لەئەرزە ڕەق و ساردەکە کەوتبوو،گەر دایکی لەژیان مابوایە ڕەنگە نەی هێشتبوایە چارەنوسی ئاوا بێی،ڕەنگە گەر باوکێکی هەبوایە نەی هێشتبوایە براکەی ئاوا کچەکەی بکاتە قوربانی تاوانی کەسێکی تر، ڕەنگە گەر برایەکەی هەبوایە قبوڵی نەکردبوایە پیاوێکی تر ئاوا بەسەر خۆشکەکەی بهێنێت و لەئەرزە ڕەقە بەبێ کەسی فڕێی بدات.
بەڵام داڤینی بێ ناز کەسی نیە خەمی لێ بخوات! ئێستاش ئەو خزمەتکارە تەنها بەهۆی مرۆڤایەتی بەرەو لای هاتوە و خەمی لێدەخوات،پاسەوانەکەش بەهۆی ترس و فەرمانی گەورەکەی وا دەیگەینێتە نەخۆشخانەکە.
دکتۆرەکانیش بەهۆی ئەرکی سەر شانیانەوە دەیبەنە ژوری نەشتەرگەری و چارەسەری بۆ دەکەن، لێرە هەر کەسێک بەهۆکارێک یارمەتی داڤین دەدەن،بەڵام کەسیان ئەو هۆکارەیان نیە کە بەهۆی خۆشویستنیەوە لەلای بمێننەوە و یارمەتی بدەن!
داڤین بەبێ نازی لەژورێکی نەخۆشخانە کەوتبوو دوای کاتژمێرێک لە مانەوەی لە ژووری نەشتەرگی، کچەکەی تر لە دەرەوە دانیشتبوو و دکتۆرەکە لەژورەکەی داڤین هاتە دەرەوە و سەیرێکی کرد "ئێوە چی نەخۆشەکەن؟" کچەکە بە شڵەژاویەوی و شەرمەزاریەوە گووتی "من تەنها یەکێکم لە خزمەتکارەکانی ماڵەکە و ئەویش لەوێ دەژی"
"ئەی کوا خێزانی ئەو کچە؟" دکتۆرەکە پرسی و کچەکەش بە شەرمەزاریەوە وەڵامی دەدایەوە "ئەو کەسی نیە،دایک و باوکی مردوون و لەلای ئێمە دەژی، کەس نیە ناسراوی ئەو بێت" بێ گومان نەیدەتوانی بڵێت هاوسەری گەورەکەمە و ئەویش بەبێ خەمی وتی بیبەنە نەخۆشخانە،بێگومان پۆلیس لە بابەتەکە دەگەشتن و ئەوکاتیش گرفت بۆ ئەو دروست دەبوو سەرەتا نەک ئێدوارد!
"چۆن کەسی نیە؟ بەهەرحاڵ گەدەی زۆر بەخراپی بریندار بوە، ناچار بووین بەشێکی گەدەی ببڕین،چونکە بڕێکی زۆر لە سۆدە بەناو گەدەی داڕێژرابوو، نازانم چ خواردنێکی خواردەوە ئاوا سۆدەی لەناودا بوە،بەڵام دەبێت زۆر بەباشی ئاگاداری خواردنەکانی بێت، وە نابێت خواردنی تیژ و ترش بەهیچ جۆرێک بخوات، نابێت خواردنەوەی گازی بخواتەوە، وە دەبێت دور بکەوێتەوە لە خواردنەوەی مەی بۆ ماوەی دوو ساڵ، گەر بیخواتەوە زیانێکی زۆر بە گەدەی دەگەیێنێت،هەر وەها هەوڵبدەن لەم چوار مانگی سەرەتا تەنها شۆربا بخوات،چونکە گەدەی بڕاوە نابێت خواردنی قوڕسی پێ بدرێت، دەبێت بەباشی ئاگاداری خواردنەکانی بیت،دەرمانەکانیشی دەبێت بە دەرزی وەری بگرێت نەوەک حەب، هیوادارم بەباشی ئاگاداری بیت" دکتۆرەکە باسی دۆخی داڤینی دەکرد و ڕێنمای پێدەدا،ئەو کچەش بەجوانی گوێی بۆ گرتبوو و سەری بەئەرێنی لەقاند.
دەمەوی بەیانی بوو کە کچەکە لەلایەکی ژورەکەی داڤین لەسەر قەنەفەکە خەوی لێ کەوتبوو،داڤین کەمێک جوڵا و چاوەکانی کردەوە،ڕاستەخۆ هەستی بە ئازاری سکی کرد و هەستی دەکرد بەچەقۆ ناو سکی دەدڕن.
ناڵەیەک لەدەمی هاتە دەرەوە و کچەکەش هەڵسایەوە و بەرەو لای داڤین چوو "خاتوو داڤین باشیت؟" پرسیاری کرد و داڤین کە ڕوخساری گرژ کردبوو بەهۆی ئازارەوە و سەیری کچەکەی کرد "ناو سکم ژانەکا، من چی دەکەم لێرە؟" داڤین بەهۆی ێازارەوە دەنگی کز بوو،بەڵام بەس بوو تاوەکوو کچەکە گوێی لێ بێت "دوێنێ شەو خوێنێکی زۆرت هێنایەوە و بێ هۆش بویت، تۆمان هێنایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەریت بۆ کرا، بەشێکی گەدەتیان بڕیەوە چونکە زۆر بریندار ببو بەهۆی ئەو سۆدە زۆرەی لەناو خواردنەکە هەبوو، دکتۆر چەند ڕێنمایەکی پێم دا،کە چوینە ماڵەوە بۆتی باس دەکەم و تا کاتی چاک بونەوەت لەلات دەبم و ئاگادارت دەبم"کچەکە بە بزەوە وای گووت و داڤین دەستی بەسکیەوە گرتبوو و چاوەکانی داخست، فرمێسکی چاوەکانی کەوتە خوارەوە.
بیری دەکردەوە گەر کردەوەکانی ئامۆزاکەی نەبوایە ڕەنگە لێرە نەبوایە،گەر مامۆژنە خراپەکەی نەوایە ئەمە چارەنوسی نەدەبوو،گەر مامی خۆشی ویستبایە لەم دۆخەی ئێستا نەدەبوو، یان گەر کەسێکی هەبوایە ڕەنگ بوو هەموو شتێک باشتر بوایە!
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟
💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:
🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد
نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━