3 - الفصل 3: بەشی سێیەم|| دەرخواردن

داڤین کاسانۆ//

هەموو یاسا نەفرەتیەکەیم لەنێو مێشکم هەڵگرت و دەبێت لەیادم بمێنێتەوە، نازانم ئەم پیاوە چ دڕندەیەکە، واتا مرۆڤ هەر نەبێت دەهێڵێت قسە لەگەڵ کەسێکی تر بکەم یاخود بچمە دەرەوە، ئەو بەتەواوەتی منی وەک زیندانیەک تێگەیشتوە!

بەڵام دەبێت سوپاس گوزار بم لێرە نەیکردمە خزمەتکارێک،واتا چیم پێدەکرا گەر فەرمانی بدابوایە هەموو ئەو ماڵە گەورەیە پاک بکەمەوە؟

هەڵە لێم تێمەگەن من ئارەزووم لە کارکردن هەیە بەڵام ئەو کۆشکە گەورەیە شتێکی ترە! بەهەرحاڵ نیگەران بوون لەوبابەتە ئێستا ناپێویست ترین شتە!

من دەبێت بیر لە داهاتووم بکەمەوە، واتا ئەو ڕێگام پێنادات بخوێنم بەدڵنیایەوە،وە ناشهێڵێت بچمە دەرەوە،وە کەسیش نابێت بێتە سەردانم،کەواتە من چی دەکەم؟ تا ئەو ڕۆژەی دەمرم لەم ماڵە زیندانی دەکرێم؟

نەخێر دەبێت ڕۆژێک قسەی لەگەڵ بکەم، بەڵام بێگومان ئێستا نا، چونکە ئەو پیاوە لە دڕندەیەکی هار دەچێت،زۆر ترسناکە، نەفرەت کاتێک بەیادم دەهێتەوە چۆن هاواری بەسەردا دەکردم هەموو گیانم لەخۆیەوە دەلەرزێت.

نزیکی ئێوارە بوو کە لەژورەکە نەمدەزانی چی بکەم، بەبێ کاری دانیشتبووم،بۆیە بڕیارم دا هەر هیچ نەبێت بچمە چێشتخانەکە، کاتێک چوومە ئەوێ بینیم کە کچەکان خەریکی ئامادەکارین بۆ خوانی ئێوارە.

نازانم ئاخۆ بۆ ئەو داماوانەش هەمان توندی یاسای هەیە یاخود تەنها بۆ من؟ نەخێر هەست دەکەم ئەو ڕقەی تەنها بۆ منە، دە ئاخر من لە بری خوێنی پاسەوانە خۆشەویستەکەیەوە وەرگیراوم!

ههه بێگومان گاڵتەتان لێدێت کە دەڵێم لەبری پاسەوانەکەی،بەڵام ئەوە بەهۆی کوڕە مامەکەم ڕویدا،ئەو چەپەڵە مەست بوە و لەباڕێک لەگەڵ پاسەوانەکەی ئەو کردویەتی شەڕ و کەس نازانێت چۆن بەڵام بە گولە برینداری کردوە و گولەکە ڕاستەخۆ بەر دڵی کەوتوە.

دەمپرسی گەر ئەو هێندە گرنگی بە پاسەوانێکی بدات ئەوا دەبێت کەسێکی میهرەبان بێت؟ بەڵام نا نەخێر ئەو و میهرەبانی زۆر لەیەکتریەوە دوورن.

"داڤین!! لەکوێیت هەر ئێستا وەرە بۆ ئێرە" دەنگی هاوارەکەی هەموو ماڵەکەی تەنی و بەخێرایی بەرەو هۆڵەکە چووم کە دەنگی لەوێوە دەهات و هاواری دەکرد.

هەرکە چومە بەرامبەری لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو و بە نیگای توندەوە سەیری دەکردم "بـ بەڵێ"

"جلەکانم ئامادەکە، وە حەمامەکەش، حەزم بە خواردنێکی قورسە بۆ ئەم ئێوارەیە، تا دێم ئامادەبێت" کە وای گووت بە ترس و سەرسامیەوە سەریم کرد،دەی خۆی گوتی هەرگیز نابێت بچمە نهۆمی سەرەوە و ئێستاش!

"بـ بەڵام خۆت بەیانی گوتت کە من ناتوانم بچمە نهۆمی سەرەوە! وە دواتر بۆچی من دەبێت خواردنت بۆ ئامادە بکەم؟ ئەی کچەکان لێرە کاریان چیە؟"هەموو هەوڵی خۆمدا کە بوێر بم و ئەوە بڵێم کە دەمەوێت بەڵام ئەو بەهەموو هێزیەوە هاواری کرد.

"بەهەر حاڵ واز لە جلەکان بهێنە،بەڵام تۆ دەبێت خواردنەکە ئامادەیکەیت، کچەکان کاری خۆیان هەیە تۆش کار و داواکاری من ڕەت دەکەیتەوە ناڕەزایت هەیە خاتوون؟" دەستی بە نێوچەوانیەوە بوو و بە توڕەییەوە سەیری دەکردم و وای گووت.

"من...

نا نەخێر بەڵام بەیانی باسی ئەوەت نەکرد کە من دەبێت خواردن ئامادە بکەم!" مافی خۆم. بوو ئەو. نەیگووت کە دەبێت لێرە کار بکەم!

" من کەی ویستم تۆ ئەوکات دەیکەیت، هەر کاتێک و هەرچۆنێک من بمەوێت!! تێگەیشتیت؟!!" بە چاوە ئاگرینەکانی سەیری کردم،سوێند دەخۆم ترسم هەیە سەیری ڕوخساری بکەمەوە هێندە توڕە و توندە.

" بـ بەڵێ" بە ترسەوە سەرم بەئەرێنی لەقاند "دەی ئێستاش لەبەر چاوم ونبە" هەرکە وای گووت بەخێرایی چومە چێشتخانەکە، پرسیارم لە کچەکان کرد کە دەبێت چی ئامادە بکەم و ئەو حەزی بە چیە.

یەکێک لە ئافرەتەکان کە لەوە دەچوو گەورەتر بێت لەمن هەندێک شتی پێدام و گوتی بەمانە خواردنەکە ئامادە بکە،بەڵام نەفرەت من هەرگیز لەژیانمدا خواردنم ئامادە نەکردوە! لەماڵی مام بەهۆی خوێندنەکەمەوە زۆر بەدەگمەن دەچوومە لایان و تەنانەت هەندێک جار تەنها دوو ژەمی نانم دەخوارد ئەویش لەڕێگای قوتابخانە بوو.

هەموو هەوڵێکی خۆمدا کە خواردنێکی باش دروست بکەم و هەموو توانای خۆم خستە کار، هەموو ئەوانەم کرد کە پێیان گوتبووم بیکەم، کۆتا شت خوێ مابوو بیکەمە ناو خواردنەکە.

ئەو دوانەی لێرە خەریکی خواردن ئامدەکردن بوون چوون سفرەکە ئامادە بکەن، سەیرم کرد قتووی زۆر هەبوو لەوێ،دڵنیا نەبووم دەکرێ کامەی خوێ بێت،بەڵام تەنها یەک دانەی لێبوو کە سپی بێف، بۆیە هەڵم گرت و دەمخستە ناو خواردنەکە،بەڵام نازانم بۆ کە دەمخستە ناو خواردنەکە کەمێک هەڵدەچوو.

إعلان

بۆ کۆتاجار سەیری خواردنەکەم کرد لەوە دەچوو کوڵابێت، بۆیە ئاگرەکەیم کوژاندەوە و لەسەر کورسیەکە دانیشتم،هەموو گیانم دەیەشا، ملم و قۆڵم ئازاریان هەبوو.

لەسەر سفرەکە دانیشت و کچەکان سەرەتا سەلاتەکەیان هێنا کە خۆیان ئامادەیان کردبوو وە دواتر ئەو خواردنەی من ئامادەم کردبوو هێنایان و لەبەردەمیان دانا، دەبێت تامی چۆن بێت؟

سەیرێکی کردم و منیش یەکسەر سەیری ئەرزەکەم کرد چاوەڕێ بووم کاردانەوەی ببینم بۆ خواردنەکە،هیوادارم خواردنەکە باش بێت.

"ئای خوایە ئەمە چ زەهری مارێکە!؟ کچی نەزان، ئەمەچیە ئامادەت کردوە؟" هاواری کرد و لەترسا ڕاچڵەکیم و سەیرم کرد ڕوخساری نەفرەتی لێ دەباری "مـ من تەنها ئەو خواردنەم ئامادە کردوە کە فێر بووم ئەمڕۆ" بەترسەوە وام گووت دڵم. لەنێو دەستم بوو،هەستم دەکرد لەهەر چرکەیەک لەهۆش خۆم دەچم.

" ئەوە هەموو ئەوەیە کە دەیزانی؟ یانیش حەزت بە دەرەنجامە؟ وادەزانی کێیت تۆ؟ ها؟ لە خزمەتکارێکی ژێر پێیەکانم زیاتر چیت؟ نا نەخێر، ئەمەت بەسەرەوە ناچێت، دەبێت باجی ئەم بێڕێزیەت بدەیت بێڕەوشت…

" بەبێ بیرکردنەوە قسەی دەکرد، بێگوومان مەگەر من کێم تا بیر بکاتەوە و ڕێز لە هەستەکانم بگرێت؟

" بـ بەڵام...

"کاتێک ویستم قسە بکەم بەتوڕەییەوە پێی بڕیم" بەڵام و مەڵام نیە، دابنیشە!! هەر هەموی دەخۆیت، یەک دڵۆپیش نەهێڵیتەوە…

هەرئێستا لەبەر چاوەکانم! هیچ خواردنێکیش نیە تا سبەی ئێوارە" چاوەکانم فراوان بوو بە قسەکانی، من چۆن دەتوانم ئەو هەموە بخۆم؟

"تکایە من چۆن ئەو هەموو خواردنەم پێ دەخورێت" دەترسام،ئەو قاپەی بەردەمی تاکە خواردن. نەبوو،لەسەر مێزەکە یەک قاپی گەورەتر هەبوو کە درۆ نیە گەر بڵێم هەموو خواردنی ناو مەجەڵەکە لەناویەتی.

" دەیخۆیت! کە وتم دەیخۆیت دەیخۆیت! هەرئێستاش" بەتوندی دەستی لەسەر مێزەکە دانا و بەترس و شڵەژاویەوە کەوچەکەم هەڵگرت و لەگەڵ یەکەم خواردن هەموو قوڕگم دەکزایەوە،ئەمە چیە بۆخاتری خوا.

بە چاوی پڕ لەفرمێسکەوە سەیرم کرد ویستم داوای لێبکەم کە پەشیمان بێتەوە بەڵام نیگاکانی لەوە دەچوون ئامادە بێت لەهەر چرکەیەک بمکوژێت،بە ترس و ناچاریەوە خواردنەکەم دەخوارد.

لەگەڵ هەر کەوچکێک هەموو گیانم ئازاری دەبوو، تامی زۆر ناخۆش بوو، وەک بڵێی ژەهر دەخۆیتەوە، سکم ئازاری دەدەم و ڕەتی دەکردەوە چیتر وەرگرێت،وە تەنها چەند کەوچکێک خواردن لەبەردەمم بوو، نەمدەوێرا بڵێم ناتوانم،ئەو ئامادەیە هەر سزایەکی ترم بدات لەبری ئەوە.

بە ئازارەوە کۆتا کەوچکم خوارد و سەیرم کرد و بە نیگایەکی ڕقاویەوە گووتی "هیچ خواردنێک نیە تا سبەی ئێوارە، ئامادەی زیاتربە گەر بەم جۆرە بێڕەوشتی بنوێنیت، چاوەڕێی خراپتربە!" هەڵسا و لەوێ چوە دەرەوە، هەرکە ڕۆشت بەخێرای لەسەر کورسیەکە هاتمە خوارەوە و کەوتمە ئەرزەکە سکم زۆر ئازاری هەبوو،هەستم دەکرد هەموو سک و ناو جەستەم دەکوڵێت و پارچە پارچە دەبێت.


━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟

💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:

🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد

نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸

━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

2026/11/13 · 0 مشاهدة · 1026 كلمة
yare.yare
إعلان
نادي الروايات - 2026