2 - الفصل 2: بـەشـی دووەم ||یاساکان

~ هەفتەیەک لەمەوبەر ~

"لە بەیانیەوە لەکوێ بوویت؟ بەنیازیت تا کەی ئاوا ڕەفتار بکەیت؟ " ئەو ئافرەتە کە مامۆژنی داڤین بوو،بە توڕەییەوە هاواری بەسەر داڤیندا دەکرد و قسەی پێدەوت،تەنها لەبەر ئەوەی کاتژمێر هەشتی ئێوارە گەڕاوەتەوە "مـ مامۆژن من لەلای لەیلا بووم هەندێک کتێبمان کڕی و.....

" داڤین نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات کاتێک مامۆژنی بەهەموو هێزیەوە زلەی لێدا.

" دیسانەوە لەیلا؟ پێت وایە من گەمژەم؟ بە مەهانەی لەیلا دەچیتە دەرەوە وکات لەگەڵ پیاوان بەسەر دەبەیت و دواتر کە دەگەڕێیتەوە دەڵێیت لەگەڵ لەیلا بووم ، کچێ پێت وایە من گەمژەم بڕوا بەو بەهانانە دەکەم؟ " مامۆژنی بە تووڕەیەوە هاواری کرد و داڤین کە دەستی بە کوڵمیەوە بوو بەترس وخەمباریەوە سەیری کرد " م مامۆژن من بەڕاستی بەنیازی شتێکی ئاوا...

" داڤین نەیتوانی هیچ وشەیەکی تر بڵێت کاتێک مامۆژنی بەتوندی دەستی گرت.

" بێ دەنگبە گەمژە ئێستا هەموو ئەمانە بە مامت دەڵێم و ئەوسا سەرت دەبڕێت،تۆ لەم گەڕەکە ئابڕووی ئێمەت بردوە،هەمویان دەڵێن خێزانی ئەلیساندرۆ بونەتە لەشفرۆش، ئەمە لەسایەیی کێیە هاا؟ مەگەر بێ ئابڕوێکی وەک تۆ نەبێت!" بە هاوارەوە وای گووت و داڤینی بەدوای خۆیدا دەبرد و بەرەو هۆڵە گەورەکە چوو کە مامی لەوێ بوو.

~ئێستا ~

داڤین ڕووخساری شۆرد و سەیری خۆی کرد لە ئاوێنەکە و هەموو یادەوەریە ناخۆشەکانی لەمێشکی دەرکرد و ڕوخساری وشک کردەوە و لەوێ چوویە دەرەوە، جلێکی ئاسایی پۆشی کە حەزیەکی سپی بوو و لەژێرەوە بەدیەکی سووفی سپی ملداری لەبەر کردبوو.

بەر لە چونە دەرەوە سەیرێکی ئەو ژورەی کرد کە پێی درابوو،لەوە دەچوو بۆ خزمەتکارەکان دروستکرابێت،چونکە زۆر بچووک بوو و جگە لەوەش کەوانتەرێکی بچووکی لێ بوو لەگەڵ تەباخێک،بەڵام کە شەو کەمێک دەستکاری کرد زانی کە کار ناکات، ژورەکە بەگشتی هێندە گەورە نەبوو، بەڵام هەر هیچ نەبێت زۆر باشتر بوو لەنەبوون.

-شێوەی ژورەکەی داڤین-

بەرەو دەرەوە چوو و سەیرێکی هۆڵەکەی کرد کە کەسی لێ نیە! نەیدەزانی کە دەبێت چی بکات و چی نەکات بۆیە هەر لەسەر قەنەفەکان دانیشیت و سەیری دیوار و نەخشی ماڵەکەی دەکرد.

-شێوەی هۆڵەکە-

سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد کە کاتژمێر هەشتی بەیانی بوو، بەگشتی ماڵەکە بێدەنگ دیار بوو، لەوە دەچوو کەس لەوێ نەبێت، بەڵام ئەگەر ئێدوارد کاری کۆمپانیای هەبێت بەدڵنیایەوە دەبێت تا ئێستا هەڵستابێت.

"خاتوون داڤین!!" دەنگێک لەدواوەی هات و ئاوڕی دایەوە،ئافرەتێک بوو کە لەوە دەچوو تەمەنەی لەنێوان سی بۆ چل ساڵی بێت.

بەرەو لای هات و بزەیەکی میهرەبانی بۆ کرد "گەورەم لە چێشتخانەکە چاوەڕێی تۆیە،تکایە لەگەڵم وەرە تا بتبەم بۆ لای" ئافرەتەکە زۆر بە میهرەبانیەوە وای گووت و داڤین هەڵسایەوە و بەدوایدا چوو.

ماڵەکە گەورە بوو وە بە دەگمەن کەسێکی نەشارەزا دەیتوانی ژورەکان لەیەکتری جیا بکاتەوە، بۆیەش داڤین نەیدەزانی کە دەکرێ چێشتخانەکە لەکوێیە، لەبەر ئەمەش بەدوای ئافرەتەکەوە دەڕۆیشت.

دەرگا گەورەکەی کردەوە کە هاوشێوەی دەرگاکانی تری ژورەکان بەرز و گەورە بوون، وەک بڵێ بۆ مرۆڤی باڵا بەرز و درێژ کرابێت نەک مرۆڤێکی ئاسایی.

هەرکە دەرگاکە کرایەوە داڤین چاوەکانی بەنێو چێشتخانەکە گەڕاند و سەیری هەموو بەشێکی دەکرد، چێشتخانەکی دڵکراوە بوو،زۆر جوان و ڕێک و پێک بوو.

لەیەکی چێشتخانەکە بەشی چێشتلێنان بوو و بەشەکەی تر کە پەنجەرەکەی گەورەی هەبوو کە دەکرایەوە و دەچوە باخچەکە ،دیمەنێکی زۆر جوان و ناوازەی دابوو بە چێشتخانەکە.

-شێوەی چێشتخانەکە -

إعلان

داڤین بەهێواشی لەلای مێزەکان نزیک بویەوە و لەبەرامبەر ئێدوارد وەستا، نەدەوێرا سەیری چاوەکانی بکات، هەرخۆی هێندە پیاوێکی توڕە و توند بوو هەر لەیەکەم ڕۆژدا زانی چەندە دڵڕەق و بێ ویژدانە.

" ئێستا کاتی هەڵسانی تۆیە؟" دەنگی توند و زبر بوو، داڤین لەترس و شڵەژاوی خۆیدا دەستەکانی لەیەکتری دەگووشی.

"کاتێک قسەت لەگەڵ دەکەم ملت ورد بکە یەکسەر وەڵامم بدەرەوە" بە توڕەییەوە وای گووت و داڤین سەری بەرز کردەوە. سەیری کرد و کاتێک ڕوخسارە توڕەکەی بینی هەرزوو سەیری مێزەکەی کرد.

"مـ من هەڵسابووم،تەنها نەمدەزانی تۆ لەکوێیت!!" داڤین بەترسەوە وای گووت و ئێدوارد پشتی بەکورسیەکەوە نا و خۆی حەساندەوە " لەمەوبەدوا هەرکە لەخەو هەڵسایت دێیتە ئێرە و وەک ئەوان کاری ناو ماڵەکە دەکەیت و هەرچی ئەوان کردیان تۆش دەکەیت". ئێدوارد وای گووی و داڤین بە سەرسامیەوە سەیری کرد.

" بـ بەڵام من هاوسە....

" تەنانەت نەیهێشت قسەکەشی تەواو بکات و بە توڕەییەوە سەیری خزمەتکارەکانی کرد کە لەوێ خەریکی چێشتخانەکە بوون" هەمووتان بچنە دەرەوە" بە توڕەییەوە وای گووت و هەر زوو خزمەتکارەکان چوونە دەرەوە و بەتەنها داڤین مایەوە لەوێ،وەک چۆلەکەیەکی تەڕبوو دەترسا و دەلەرزی،دەستەکانی لەناو یەکتری نابوو.

ئەو پیاوە جۆرێک ئاورای ترسناکی لەگیانی و دەوروبەری هەیە، مرۆڤ کاتێک سەیری ڕوخساری دەکات ترس دەیگرئت،چ جای ئەوەی گوێبیستی دەنگ و توڕەییەکەی بێت؟.

"چیت گووت؟ هاوسەری من؟ نچ نچ تۆ خەریکیت خەونی گەورە گەورە دەبینیت" ئێدوارد بە گاڵتەجاڕیەوە وای گووت و هەڵسایەوە و لەبەردەم داڤین وەستا.

"دەبێت هەمیشە بەو خەونەوە بژیت کە من وەک هاوسەری خۆم قبوڵت بکەم! تۆ لێرە و لەناو ماڵەکەی من هیچ نیت جگە لە کۆیلەیەک لەبری خوێن و پارە بەمن دراوە، لەم ماڵە خزمەتکاریت و زیاتر نا! "

داڤین سەری بەرز کردەوە و بەچاوە فرمێسکاوەیەکانی سەیری کرد "ک کەواتە بۆچی هاوسەرگیریت لەگەڵ کردم گەر دەتویست تەنها خزمەتکارێک بم؟"داڤین بە قوڕگی پڕ لەگریانەوە پرسی و ئەمجارە کەمێک بوێری هەبوو سەیری چاوەکانی بکات.

" چونکە دەبوایە ئەمە ڕووبدات،هیچ ڕێگایەکی نەفرەتیان بۆ من نەهێشتبویەوە،وە تۆ بۆچی دەبێت هەموو شتێک بزانیت؟ لێرە کاری تۆ تەنها خزمەتکاریە،وە لێرە یاسا هەن و دەبێت پەیڕەویان بکەیت!" زۆر بەتوندی وەڵامی دایەوە و دواتر پشتی لە داڤین کرد و بەرەو لای پەنجەرەکە چوو و لەوێ وەستا.

" نهۆمی سەرەوە بەهەموو شێوەیەک بۆ تۆ ڕێگا پێنەدراوە! هەموو بەیانیەک بەر لەمن هەڵدەستی پێڵاوەکانم پاک دەکەیتەوە و جوان بۆیەیان دەکەیت و لەبەردەم دەرگاکە دای دەنێیت، وە پاککردنەوە مەلەوانگەکە لەئەستۆی تۆیەوە و دەبێت هەموو ڕۆژێک مەلەوانگەکە پاک بێت! وە چونە دەرەوە نیە لەو ماڵە، ناتوانیت موبایل بەکار بهێنیت بەهیچ شێوەیەک، هەروەها هیچ کەسێک نایەتە ناو ماڵەکەم لەڕێگای تۆوە، ئەگەر هەر یەک لەم یاسایانە بشکێنیت هیچ لە قازانجی تۆ نابێت! "


━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟

💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:

🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد

نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸

━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━

2026/11/13 · 1 مشاهدة · 926 كلمة
yare.yare
إعلان
نادي الروايات - 2026