داڤـیـن ئەلیساندرۆ||
" بۆچی ڕاناکەیت لێرە؟" هاوڕێکەم لەیلا بەچرپەوە وای پێ دەگووتم کاتێک خەریکی لەبەرکردنی کفنی خۆم بوو،ههه بەڵێ کفن،ئەو جلەی لە منداڵیەوە حەم لێیبو بیپۆشم، خەونم ئەوە بوو لەئاهەنگێکی بچووکی ناو باخچە جلێکی سپی بپۆشم و پیاوەکەم کە ئەو کەسەیە دەبێتە خاوەنی دڵم بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی بم بینێت، خەونم بچووک بوو گەورە نەبوو، تەنها ئاهەنگێکی بچووک و جوان لەنێو باخچەی پڕ لەگوڵدا وە لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشم دەوێت و خوشی دەوێم، وە ڕێزم لێ دەگرێت.
ئێستا وا ئەو جلە دەپۆشم، درۆ ناکەم زۆر جوانە، جلێک کە هەموو کچێک خەیاڵی دەکا، ئاهەنگێکی بچووک وە لەهۆڵێکی داخراو، هەمووشتێک جوانە لێرە،بەڵام نە من ئەو کەسەم خۆشدەوێ و نەو ئەویش خۆشی دەوێم،وە هەرگیز ئەوە ڕونادات کە ڕۆژێک خۆشی بوێم، من لێرە بۆ ئەو و خێزانەکەی کۆیلەیەکم، تەنها کۆیلەی خوێن.
کۆیلەیەک لەبری خوێنێکی ئەوان دراوم، چاوەکانم پڕ فرمێسک بوو کە هەموو ئازار و مەینەتی ئەو چەند ڕۆژەم بەیاد هاتەوە، ئەمە تەنها دەسپێکە داڤین ئەلیساندرۆ، تەنها دەستپێکی ئەو دۆزەخەیە کە بڕیارە تامردن لەناوی بیت.
" ببورە، ببورە داڤی،من ناتوانم یارمەتیت بدەم، ببورە کە هاوڕێکەت لێرە دەست پەستراوە و سەیرت دەکات چۆن هەنگاو دەنێیتە ناو دۆزەخەوە" لەیلا بە گریانەوە سەیری کردم و وای گووت، دەستەکانم گرت و سەیرم کرد " وامەڵێ، هیچ شتێک خەتای تۆی تێدانیە، ئەمە لە چارەنوسی من نوسراوە، هەم لەوانەشە هێندە خراپ نەبن؟! لەوانەیە بە تێپەڕ بوونی کات ئەوانیش دەست بکەن بە خۆشویستنی من" هەوڵمدەدا هەر هیچ نەبێ دۆخی هاوڕێکەم ئاسایی بکەمەوە.
" تکایە بەسەلامەتی بمێنەوە،من تەنها تۆم هەیە"لەیلا بەگریانەوە وای گووت و لەباوەشم گرت، نەمتوانی خۆم بگرم منیش گریام، ناچار بووم لەتەمەنێکی بچوکەوە بەبێ دایک و باوکیەوە بژیم، هەموو قسە ناخۆش و لێدانەکانی مامۆژنم قبوڵ دەکرد، هەرگیز شەوێکم نەبوە بەئاسودەی خەوتبێتم،وە ئیتر ناشمبێت.
" خاتوون ئایە ئامادەی مکیاژەکەت بۆ بکەین؟" ئافرەتێک لەدوەوەم بوو پرسی، لەباوەشی لەیلا هاتمە دەرەوە و فرمێسکەکانم سڕی و سەیرم کرد، وادیار بوو مەیکاپئاڕتێسە، سەرم بە ئەرێنی لەقاند و لەسەر کورسیەکە دانیشتم، لەیلا تەواوی کاتەکە لەلام بوو،ئەو تاکە کەسە لە ناسیاو و خێزانەکەم لەلام بێت، هیچ کام لە ئەندامانی خێزانەکەم بۆیان نیە قاچ بخەنە ناو ئێرە.
تەواوی کاتەکە لەیلا لە نزیکمەوە بوو، ئەو کچەش بە ئامادەکردنی منەوە خەریک بوو، کەمتر لە کاتژمێرک هەموو شتێکی تەواو کرد، سەیرگ لەیلام کرد کە چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون، چ خەیاڵێکمان دانابوو بۆ ڕۆژی هاوسەرگیری من؟ ئێستاش چی دەرچوو؟ هەڵسامەوە و لەئاوێنە سەیری خۆمم کرد.
ئەو کچە شارەزایە لەوەی بە جوانترین شێوە ڕوخسارە ڕاستەقینەکەم ون بکات، پەڵە ڕەشەکانی ژێر چاوم ون بوونە، سووربونەوەی چاوەکانم نەماون، ئەم کچەی ناو ئاوێنەکە لەوە ناچێت بەدرێژایی دوێنێ شەو گریا بێت! هیچ لەوە ناچێت خەمێکی هەبێت،لە کچێک دەچێت کە ئازار و خەمی نەبێت، ژیانێکی ئاسوودەیی هەبێت.
" تۆ بەتەواوی ناوازەییت، دڵنیام بەڕێز کاسانۆ ناتوانێت بەرگەی ئەم جوانیەت بگرێت" کچەکە بەجۆرێک قسەی دەکرد وەک ئەوەی ئەو ئاشقی من بێت، وەک ئەوەی بۆ دیدارێکم بمرێت، بزەیەکی زۆرداریم کرد "سوپاس بۆ ماندوو بونت" نەمویست بەرامبەری بێ ئەدەب بم،ئەو داماوە چ تاوانێکی هەیە تا لێرە لەبەردەمی بێ ڕێز بم؟ ئەو کاری خۆی دەکا، نەوەک زیاتر.
" شایەنی نیە، ئەمە ئەرکی منە، هیوادارم ژیانی هاوسەرگیری خۆشیت هەبێت" بەبزەوە وای گووت، ژیانێکی هاوسەرگیری خۆش؟ ههه ئەمە تەنها هیوایەکە لەتۆوە، ژیانێکی دۆزەخی بۆمن هەیە.
لەیلا گوڵەکەی هێنایە لام، گوڵی بەیبون، گوڵە خۆشەویستەکەم، خۆزگە دەمتوانی وەک ئەو گوڵەبم، بە خۆڕسکی و بەبێ یارمەتی کەس لەژیانمدا سەرکەوتوو بومایە،خوزگە بمتوانیایە هێندە بەهێز بم هیچ بارودۆخێک کارم لێ نەکات، بەڵام من بەتەواوی پێچەوانەی سیفاتەکانی ئەو گوڵەم!
کچێکی لاواز کە لەهەر بارودۆخێک دەگری!، کچێک کە بەرگەی قسەی توند ناگرێت و ئازار دەچێژێ پێی، کچێک کە ناتوانێ بەدڵی خۆی لەو جێگایە بێت کە دەیەوێت، لەو گوڵە دەچم کە لەنێو ئینجانە چاندراوە،هەر ڕۆژە و خاوەن ماڵەکە بە ئارەزووی خۆی دەیباتە جێگایە، وە منداڵەکان کە دەستیان بەرکەوت وردی دەکەن و ئازاری دەدەن.
" داڤین ئامادەیت؟" لەیلا پرسی و سەیرم کرد، ئامادە نیم! من ئامادەیی ئەوە نیم بچنە ناو ئەو دۆزەخە، ئامدە نیم ئەم ژیانە قوڕسە قبوڵ بکەم!
" ئامادەم" بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە وام گووت و لەیلا قۆڵی گرتم و بەیەکەوە لەژورەکە چوینە دەرەوە، هۆڵێکی کلاسیک و بچووک، کەمترین کەس لێرە ئامادە بوونە، جگە لە خێزانەکەی و چەند ناسیاوێکی کەسی تر لێرە نین.
*شێوەکاری تەواوی داڤین*
* شێوەکاری هۆڵەکە*
سەیری بەردەمم کرد، ئەو پیاوەی قەرارە ببێتە هاوسەرم لەبەردەمم بوو، نیگاکانی نەزانراو بوون،نازانم ئاخۆ چ بیرۆکەیەک لەمێشکی دایە لەم کاتە؟ بەچەکێک مێشکم بپرژێنێ؟ یاخود بە دەستەکانی بمخنکێ؟ لەچاوەکانی لەبری خۆشەویستی ڕق دەبینم،لەسەر لێوەکانی لەبری بزە، گرژی دەبینم.
ئەو پیاوێکە لەدەرەوە هەموو ئافرەتێک،بەمانای وشە هەموو ئافرەتێکی سیسلیا ئارەزووی بەدەستهێنانی دەکەن، پیاوێک کە ئافرەتەکان ئامادەن خۆیان پێی بدەن تەنها بۆ یەک شەو، پیاوێک کە کچان بۆ یەک نیگای دەمرن، ئێدوارد کاسانۆ سەرمایەداری ئیتاڵیا، ئەو پیاوەی یەکەمە لە بسزنی ئیتاڵیا.
بەڵام ئەوەتا من هیچ ئارەزووی بەدەستهێنانیم نەبوە، من نامەوێت ئەو هاوسەرم بێت، ئەو پیاوێکی بێ ڕێز و توندە، هێشتاش ناتوانم ئەو قسانەی لەیاد بکەم کە لەڕۆژی بینینی پێی وتم، نکۆڵی ناکەم کە ئەو پیاوێکی سوپەر گەرم و قۆزە، چاوەکانی تیژ و قاوەیەکی تۆخە، برۆکانی درێژ و پڕ، چەناگەیەکی درێژ و لێوێکی بێ کەموکوڕی، جستە ماسولکەیەکی کە گرەنتی ئەوەم نیە بەهۆی زلەیەکیەوە گیان لەدەست بدەم.
لەو نزیک بویەنەوە و هەموو جەستەم دەستی کرد بە لەرز، من دەترسم لەم پیاوە دەترسم، ئەو دەبێتە مەرگی من، دەبێتە کابوسی من، لەیلا لەبەردەمی وەستا و دەستی بەردام" هیوادارم ئاگاداری هاوڕێکەم بیت" ئەو جگە لە نیگایەکی سارد هیچی تری پێ نەدا،لەیلا لەوێ دابەزی و سەیرم کرد، خۆزگە دەتوانی منیش لەگەڵ خۆت ببەیت لێرە! هەستم بە دەستێک کرد لەسەر دەستم و گرتنەکەی توند بوو و ناڵەیەکی نزم لەدەمم دەرچوو بەهۆی ئازارەوە، منی بردە نزیکی خۆی.
" ناتوانیت وەک مرۆڤ بجوڵێیت؟" بە دەنگێکی توندەوە پرسی، قوڕگم گیرابوو بەهۆی ئەو گریانەی قوتم داوە،سەیری خوارەوەم کرد "ئاهـ" دەنگێکم لێوە دەرچوو بەهۆی ئازارەوە، دڵنیام گەر کەمێک زیاتر فشار بکات پەنجەکانم لەژێر دەستی ورد دەبن" سەرت بەرز بکەوە و هەرگیز لەبەردەم کەسی تر نزمی نەکەیت ،جگە لەمن! تۆ دەبیتە هاوسەری نەفرەتی من،نازناوی من هەڵدەگریت، کردارێک مەکە کە نازناوەکەم بشێوێنیت" سەرم بەرزکردەوە و سەیرم کرد، بۆچی ناچارە هێندە توند بێت؟ ناچارە کردارەکانی هێندە توند بێت؟
هەموو شتێک زۆر بە سادەیی تێپەڕی، تەنانەت سەماشم نەکرد،ههه وەک ئەوەی ئاهەنگەکە لەخۆشیدا بێت تا سەما بکەیەت؟ هەردوای واژوو کردنی بەڵگەنامەی هاوسەرگیری چەند وێنەیەکیان گرت و ئیتر لەوێ چووینە دەرەوە، ویستم بۆ دواجار لەیلا ببینم بەڵام زوتر ئەویان گەڕاندبوە ماڵەوە.
لەبەردەم کۆشکەکە وەستام، گەورەترین کۆشک لە سیسلیا، ئێدوارد بەر لەمن چوە ناوەوە و منیش بەدوایدا چووم، ئایە دەمرێت گەر کەمێک بەڕەوشت بێت؟ مەبەستم بۆچی چاوەڕی نەکرد تا بگەمە ئاستی و بەیەکەوە بچینە ژورەوە.
*کۆشکەکە*
ئاهێکم هەڵکێشا و چوومە ژورەوە،بەڵێ داڤین بەخێر بێیت بۆ دۆزەخەکەت، بەڵێ دۆزەخ! بەڵام تاوانە ئێرە بە دۆزەخ ناوببەم، هەموو شتێکی ئەم کۆشکە ناوازەیە، هیچ کەموکوڕیەک نابینیت لە دیزاین و کەلوپەلەکانی، بەدەوری خۆمدا سوڕامەوە و سەیری کۆشکەکەم کرد، نەفرەت ئەم کۆشکە چۆن پاک دەکرێتەوە؟ مەبەستم هەموو پەنجەرەکان گەورەن و پاکن، لەوە دەچن هەموو ڕۆژێک پاک بکرێنەوە.
داڤین ئازیزم دۆخی ئێستات هی ئەوەیە بیر لە گەورەیی و جوانی ئەم کۆشکە بکەیتەوە؟
بەڵێ کرۆس تۆ ڕاست دەکەیت، ئەم دۆخەی تێیدام هی ئەوە نیە بیر لەمە بکەمەوە، بەڵام من بەتەواوی هیلاک بووم لە گریان و گریان.
پێم وایە ژیان کردن لێرە ئەوەندەش سەخت نابێت؟
چی؟ پێت وایە سەخت نابێت؟ کڕۆس ئازیزم تۆ هێشتاش ڕووی ئەو ئەهریمەنت نەبینیوە؟
من...
" ئایە تەواوی کاتەکە وەک گەمژەیەک لەوێ دەوستیت؟" دەنگی هاوارەکەی وای کرد هەڵ ببەزمەوە و سەیری بکەم، ڕوخسارێکی توند و توڕە سەیری دەکردم و لەلایەکی هۆڵەکە وەستابوو "مــ من تـ تەنها" وشەکانم لکە لکە بوون لەبەردەمی "بەدوام بکەوە، وەک گەمژەیەکی هیچ نەدیوو مەوەستە لەوێ" چاوەکانم پڕئاو بوون، ئەو هەموو کاتەکە چێژ لەوە دەبینێ گاڵتەم پێبکات؟ جلەکەم گرت و چومە لای و بەناو ڕێڕەوێک دەڕۆشتین.
" ئەمە ژورەکەتە، لێرە چەندان یاسا هەن، وە شکاندنی هەر دانەیەک خراپترین سزای هەیە، ئەمشەو بخەوە و بەیانی وەرە ئۆفیسەکەم تا یاساکانت پێ بڵێم" لەبەردەم ژورێک وەستا و پاشان دەرگاکەی کردەوە و دوایی تەواو کردنی قسەکانی لەوێ ڕۆشت، چوومە ژورەکە هەناسەیەکم هەڵمژی، ژورێکی سادە و سارد، لەوە ناچێت گەرمکەرەوەی لێ داگیرسابێت! تەنانەت لێشی نیە!
ههه مەگەر چاوەڕێی چی بووم؟ ژورێکی گەورە و جوان و شاهانە؟ تۆ لێرە کۆیلەیت نەوەک بوکێک بۆیان.
تێبینی: کڕۆس دەنگی ناخی داڤینە، هەمیشە هەندێک کار هەیە کە دەیکەین دەنگێک لە ناخماندا دەڵێ مەیکە خراپە یاخود بیکە،ئەمە دەنگی ویژدانتە، وە داڤین چونکە تەنها بووە دەستی کردوە بە قسە کردن لەگەڵ خۆی و ناوی بۆ دەنگی ویژدانی داناوە.
هیوادارم هیچ شتێکی ناڕوون نەبێت، وە لە پاڕتی داهاتوو هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە.
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━
🌸 هل أعجبتك أحداث القصة؟
💡 لمعرفة تفاصيل هذه الرواية ومتابعة بقية فصولها كاملة وبشكل مسبق وبدون إعلانات:
🔗 تابع القراءة عبر موقعنا الرسمي من هنا: https://kimostories.site/novel/424/خـۆشــەویـسـتـی-سـارد
نتشرف بوجودكم دائماً في عائلة كيمو ستوريز! 🌸
━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━